روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێرەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر، لەسەر شەڕە تەقەکەى مەیدانى ئاژەڵانى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هۆکارەکە کێشەیەکى کۆنى کۆمەڵایەتى بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/نیسان/2022) پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (9:15) خولەکی بەیانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە مەیدانی ئاژەڵان، دەستبەجێ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێر دەرکەتووە، کەوا"لەئەنجامی تەقەکردنەکە دوو کەس زامدار بوونە بەناوی (ڕشید زێڕۆ محمد) تەمەن (19) ساڵو (فەردین محمد محێ)، تەمەن (25) ساڵ، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی دوژمنداری دەگەڕێتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە."

دەشڵێت، "پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە وە لەئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین