ئیدارەى رایەڕین بۆ دووەم ساڵ وشکەساڵى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرجەم یەکە ئیدارییەکان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوە و وەرگرتنى زانیارى تەواو، کە بارانبارین جێگه‌ی ئومێد نییه‌، بۆیە ئێمه‌ وشكه‌ ساڵی له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاده‌گه‌یه‌نین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/نیسان/2022)، جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دواى کۆبوونەوە  لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان  بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی، ئێمه‌ وشكه‌ ساڵی له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان راده‌گه‌یه‌نین، ڕەنگە له‌ هه‌ندێك شوێن بارانبارین زیاتر بێت، به‌ڵام به‌پێی ستانداردی جیهانی، ئه‌مساڵ وشكه‌ ساڵییه‌ له‌ گه‌رمیان، كه‌ كاره‌ساتێكی سروشتییه‌ و زیانی زۆر ده‌بێت بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی و بۆ ژینگه‌ و كشتوكاڵ.

جەلال نوری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەشى خستەڕوو، ئەم وشکەساڵییە زیان بە (135) هەزار دۆنم زەوى دەگەیێنێت و بە دووریشى نازانێ بە هۆى وشکبوونى بیرەکان گوندەکان بەرەوو چۆڵبوون بڕۆن، ئەمە جگە لەوەى بە هۆى نەخۆشییەوە چەند جۆر نەخۆشى بڵاودەبێتەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بۆ بەڕووبوونەوەى وشکەساڵى دەلێ پلانمان هەیە و  دەشڵێت، له‌ دوو به‌ش پێكدێت، یه‌كه‌میان، به‌هاناچوونی خێرایه‌ بۆ وشكه‌ساڵی و دووه‌میان، پلانێكی درێژخایانه‌ كه‌ خۆی له‌ دروستكردنی به‌نداوه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ وه‌كو بەنداوی بەردەسوور، كه‌ بخرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی به‌نداوی باوه‌نور.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین