بانكى ناوه‌ندى عێراق : دۆلارى لیبیى له‌ عێراق بوونى نییه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكى ناوه‌ندى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بوونى دۆلارى بلۆككراوى لیبیى دا و گوتى، "ئه‌م جۆره‌ دۆلاره‌ له‌ عێراق بوونى نییه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى نیسانى 2022 بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا بوونى دۆلارى لیبیى له‌ عێراق ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ باس له‌ بوونى دۆلارێك ده‌كرێت، گوایه‌ له‌ عێراق له‌ رێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێده‌كرێت و به‌ "دۆلارى لیبیى" ده‌ناسرێت، ئه‌وانه‌ى باس له‌و جۆره‌ دۆلاره‌ ده‌كه‌ن ده‌ڵێن، “پاره‌ى بلۆككراوى رژێمى پێشووى لیبیایه‌”.

بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس ده‌كرێت، ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كى فێڵكردنه‌ بۆ به‌كارهێنانى پاره‌ى ساخته‌، دۆلارى لیبیى بوونى نییه‌".

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تى پرۆسه‌ى دارایى و بانكى له‌ عێراق، بانكى ناوه‌ندى به‌ ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت رێكاریى یاسایى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێته‌به‌ر كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌و جۆره‌ دۆلارانه‌ ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین