توركیا رووبەڕووی هەڕەشەی مینی دەریایی دەبێتەوە شیکاری

نوچەنێت:

ماڵپەڕی ئۆڕاسیا ریڤیووی ئەمەریكی راپۆرتەكی بڵاوكردۆتەوە، سەبارەت بە دۆزینەوەی مینەكانی ئەو دواییە، كە ئێستا مەترسی خستۆتە سەر گەرووی بۆسفۆڕ.

هەندێك لە شارەزایانی بواری جەنگ ئاماژە بەوە دەكەن، "تا ئێستا چەندین مادەی تەقەمەنی هەڕەشەن بۆ سەر گەرووی بۆسفۆڕ لە ئیستەنبۆڵ، هەفتەی رابردووش تیمی سەربازی تواناییان مینێكی دەریایی لە ئاوەكانی توركیا پووچەڵ بكەنەوە.

لە (19)ی مانگی رابردوو دەزگای هەواڵی گری رووسی (ئێف ئێس بی) رایگەیاند، "تا ئێستا 420) مینی دەریایی لە دەریای ڕەش هەیە، دەزگای هەواڵگری ئۆكراینی تۆمەتباركرد بە چاندنی ئەو مینانە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئۆكراینا ئەو تۆمەتانە رەت دەكەنەوە و چاندنی ئەو مینانە دەدەنەوە پاڵ دەسەڵاتدارانی رووسیا، بورا سیردار، فەرماندەی خانەنیشینی هێزە دەراییەكان رایگەیاند، "چاندنی ئەو مینانە هەڕەشەیە بۆ سەر گەرووی بۆسفۆڕ، ئەوەش شتێكی لە ناكاو نییە."

هەڕەشەی ناوچەیی

توركیا ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە، بۆ یەكەمجار  لە (26)ی مانگی رابردوو مینێكی لە كەناراوەكانی دەریای ڕەش لە نزیك گەرووی بۆسفۆڕ دۆزیەوە، دۆزینەوەی دووەم مین لە كەناراوەكانی ئەجنادا لە نزیك سنووری بولگاریان بوو، لە (28)ی مانگی رابردوو دەسەڵاتدارانی توركیا رایانگەیاند، "تیمی بەرگری دەریایی ئەو دوو مینەیان پوچەڵكردەوە."

لە (29)ی مانگی رابردوو خەڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری رایگەیاند، "تیمەكانیان بەدوای مینەكان دەگەڕێت پاسەوانانی دەریاییش چاودێری كەناراوەكان دەكەن، بەوردیش كار لەسەر دیاریكردنی سەرچاوەی دانانی ئەو مینانە دەكەین."

گەرووی بۆسفۆڕ دەریای رەش بە دەریای مەڕمەڕە و دەریاری ئیجە و دەریای ناوەڕاست دەبەستێتەوە، بە ئیستەنبۆڵ تێپەڕیت كە گەورەترین شاری توركیایە، رێگەیەكی سەرەكی گواستنەوەی وڵاتانی سەر دەریای رەشە، لە لایەكی ترەوە لە (28) مانگی رابردوو دەسەڵاتدارانی رۆمانیا رایگەیاند، "ماسیگرەكانی ئەو وڵاتە بەپاسەوانانی دەریاییان راگەیاندووە چەند مینێكیان دۆزییتەوە."

دوای دۆزینەوەی ئەو مینانە وەزیرانی بەرگری بولگاریا و جۆرجیا و پۆڵندا و رۆمانیا و ئۆكراینا توركیا لە رێگەی ڤیدیۆكۆنفڕاس كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر ئەو مەترسییە  نوێیە كرد، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، "لەو كۆبوونەوە جەختمان لەسەر گرنگی هاوئاهەنگی لە دەریای ڕەش لە پێناو ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری و رووبەڕووی مینی دەریایی كردە."

شەڕی پڕوپانگەندە

هەندێك چاودێرانی سیاسی پێانوایە ئەو مینانە لە دەریای رەش، بەشێكی بانگەشەی نێوان رووسیا و ئۆكراینایە، یۆرۆك ئیزیك، پسپۆڕ لە بواری جیۆسیاسی و بەڕێوەبەری دەزگای بۆسفۆڕ رایگەیاند، "بە بۆچوونی من دانانەوەی ئەو مینانە كاری رووسیایە، وەك بەشێك لە دروستكردنی گومان و دروستكردنی ترس لەسەر ئەو ناوچانە ئەو كارەی ئەنجام داوە."

سەبارەت بە ژمارەی مینەكانیش روونیكردەوە،"ئەگەر هەیە رووسیا ژمارەیەكی كەم مینی دەریایی لە دەوروبەری گەرووی بۆسفۆڕ دانابێتەوە، ئەو كارەی رووسیاش بۆ ئەوەیە كاردانەوەی چاودێرانی دۆخی ئۆكراینا بزانێت، لەوانەش ئەڵمانیا و ئەمەریكا كە هێزەكانی رووسیا بە تاوانی جەنگ لەو شەڕەی ئۆكراینا تۆمەتبار دەكەن." 

ئیزیك لەبەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، "ئەگەریش هەیە داناوەی ئەو مینانە بۆ ئەوە بێت فشاری زیاتر بخاتە سەر دۆخی كیێڤ، چونكە ئەو مینانە دەبێتە هۆی دروستكردنی بەربەست لەبەردەم جووڵەی هاتوچۆی بازرگانی."

هەندێك شارەزای تر پێیانوایە، "ئەگەر هەیە ئۆكراینا ئەو مینانەی دانابێتەوە ئەوەش بۆ بەربەست دروستكردنە  لەبەردەم كارەكانی رووسیا و راكێشانی زیاتری لانەكان بۆ ناو ئەو شەڕە، بەتایبەت دەیەوێت توركیا رابكێشێتە ناو ئەو شەڕە."

توركی ئیتورك، فەرماندەی پێشووی ئەكادیمایی دەریای توركیا رایگەیاند، "پلانی مۆسكۆ ئۆپراسیۆنی دەریایی و وشكانی لە نزیك ئۆدیسا لەخۆی گرتووە، بۆیە رووسیا هیچ كارێك ناكات سنوور بۆ ئۆپراسیۆنەكانی دابنێت."

ئامانجی سەرەكی ئۆكراینا لە دانانەوەی ئەو مینانە دەرخستنی نەبوونی ئاسایشی دەریای ڕەشە، چونكە بە بۆچوونی ئیتورك دەركەوتنی ئەو مینانە ئەو بۆچوونە زاڵ دەكات كە گەرووی بۆسفۆڕ پارێزراو نییە كە رێڕەوێكی نێودەوڵەتییە، ئەوەش وادەكات هێزێكی نێودەوڵەتی لە ژێر چاودێری ناتۆ، یا یەكێتی ئەوروپا یاخود نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دەریای رەش رەوانە بكەن و ئەركی پارێزگاری ئەو دەریایە بێت، كە لە كۆتایی ئەوە دەبێتە پێشێلكردنی كردەیی پەیماننامەی مۆنترۆ.

ناوەندی گواستنەوەی سەر بە هاوپەیمانی ناتۆ كە بارگاكەی لە لەندەنە رایگەیاند، " ناتۆ و گواستنەوەی بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشداریان داوە، كە ناكرێت مەترسی بۆ سەر ئەو شوێنانە دروستبكرێت، لە لایەكی ترەوە دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا هۆشداری دا مینانە مەترسین بۆ سەر چالاكی دەریایی."

لە بەشێكی تری هۆشدارییەكەی هەواڵگری بەریتانیا هاتووە، "هەرچەندە تا ئێستا سەرچاوەی ئەو مینانە روون نییە، بەڵام بوونیان بەشێوەیەكی نیمچە دڵنیایی ئاماژەن بۆ چالاكی رووسیا لەو ناوچەیە، هەروەها روونیشی دەكاتەوە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا كاریگەری لەسەر بەرژەوەندی وڵاتە بێلایەنەكان و كەشتی مەدەنی دەبێت."

دروستبوونی هەڕەشە بۆ سەر راوكردن لە ئاوەكانی ئەو ناوچانە

لە بەشێكی تری ئەو راپۆرتە هاتووە، دانانەوەی ئەو مینانە مەترسی لەسەر وەزارەتی كشتوكاڵ و دارستانی توركیا و راوكردن لە ئاوەكان دروستكرد دەكات، رواچییەكان ئاماژە بەوە دەكەن لە كۆتایی مانگی رابردوو لەگەڵ دەركەوتنی ئەو مینانە ترسیان لێی نیشتووە، ئەوان كەسێكیان دیاریكردووە لە پێشەوە دەڕوات بۆ رووماڵكردنی ئەو ناوچانە لە ئەگەری هەبوونی مین ئاگادارییان بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین