هێڵی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەکر دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، لەسەر پێشنیاری پارێزگاری هەولێر بڕیارە هێڵی ئاسمانیی هەولێر- دیاربەکر بکرێتەوە و دەشڵێت، کردنەوەی هێڵەکە کاریگەریی لەسەر کەرتی بازرگانی و گەشتیاریی نێوان ھەرێم و تورکیا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە( 12/نیسان/2022)ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پارێزگاری هەولێر لە سەردانەکەی بۆ شاری دیاربەکری باکووری کوردستان داوای کردنەوەی هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و دیاربەکری کردووە، کە ئەمە دەبێتە ھەنگاوێکی زۆر باش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و باکوری کوردستان، بەتایبەت بۆ مەبەستی بازرگانی و گەشتیاری.

ئەیاد حەسەن دەڵێت: کردنەوەی هێڵی ئاسمانی هەولێر- دیارکربەکر کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر جوڵەی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، چونکە ھەر هێڵێکی ئاسمانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و شارێک، یان وڵاتێکدا بکرێتەوە، کاریگەریی لەسەر پەیوەندی بازرگانی و گەشتیاری دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین