بکوژانى نەقیب محەممەد دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى وەزیرانى هەرێمى کوردستان دەستگیرکردنى بکوژانى نەقیب محەمەد ڕادەگەیێنێت و بە کچەشى دەڵێت، "یامور گیان… کە له‌دایكبوویت، به‌ڵێنم پێدای ئه‌و كاته‌ سه‌ردانت‌ بکەم كه‌ ھە‌واڵی ده‌ستگیركردنی‌ بكوژه‌كانی‌ باوكت‌ به‌ خۆت ‌‌و یارانی‌ خوشكت بگه‌یه‌نم، وا دە‌ستگیركران."

ئەمرۆ سێشەممە (12/نیسان/2022) دواى ڕاگەیاندنى دەستگیرکردنى بکوژانى نەقیب محەممەد لەتیف، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانى لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئاسایشى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وردەکارى دەستگیرکردنەکەى خستەڕوو.

بەڕێوەبەرى ئاسایشى سلێمانى دەڵێت، هەرسێ تاوانبارە سەرەکییەکەى بکوژانى نەقیب محەممەد، "له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیرمان كردن".

هەر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامەوانییەکەدا عه‌مید پشتیوان، به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی باسى لەوەکرد، تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکەکەیاندا ناوە به‌پێی مادده‌ی 406 ده‌ستگیركراون و ئێستا له‌ زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانیدان.

عەمید پشتیوانى گووتیشى، "تۆمەتباران لە سلێمانى دوور کەوتبوونەوە، به‌ڵام به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی قوباد تاڵه‌بانی و به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانیمان نزیكیان بخه‌ینه‌وه‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیرمان كردن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین