هندرێن محەمەد: دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشێلکردنى مافى دەنگدەرە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، له‌ (2019)ـەوه‌ داوامان لە پەرلەمانى کوردستان کردووە،  كه‌ واده‌ی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ ته‌واو ده‌بێت لە ساڵی (2019) پێوستە كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، بەڵام کارى کارى لەسەر نەکرا و  كێشمه‌كێشمی سیاسیشى دروستکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/نیسان/2022) هەندرین محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە دەنگى ئەمەریکاى رایگەیاند، دوای مه‌رسومی سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کوردستان، دەستیان بە هەندێ ئامادەکارى کردووە،  داواش لە‌ پەرلەمان دەکەین كێشه‌ی كۆمیسیۆن یه‌كلایی بکاتەوە،‌ چونكه‌ بژارده‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بژارده‌یه‌كی زه‌حمه‌ته‌.

هندرێن محەمەد، دەربارەى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەڵێت، نازانم بۆچى حیزبەکان دەست بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نابه‌ن، دەشتوانن ئەمە بکەن و به‌په‌له‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دروست بكرێت و سیڤی له‌ خه‌ڵك وه‌ربگیرێت و ناوه‌كان به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بدرێت له‌ (2019)ەوه‌ ئاگاداری په‌رله‌مانمان كردوه‌ و سه‌ردانیشمان كردون و داوامان لێكردون كه‌ واده‌ی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ ته‌واو ده‌بێت لە ساڵی (2019) ، كاری له‌سه‌ر بكه‌ن به‌داخه‌وه‌ ئێستا بۆته‌ كێشمه‌كێشمی سیاسی.

سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان زیاتر روونیدەکاتەوە، به‌پێی یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی 2014 كۆمیسیۆن سەرپشکە به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا فریاده‌كه‌وین؟ بێگومان ئه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ی ئایا په‌رله‌مان واده‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ 9 كه‌سه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ نوێیه‌ دێت میكانیزمی نوێ داده‌نێت له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك میكانیزم و ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه‌ داوامانكردوه‌ 6 مانگ كه‌متر بكرێته‌وه‌ بۆنمونه‌ تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ كه‌ كاتێكی زۆری ده‌وێت ده‌كرێت ئێمه ‌پشت ببه‌ستین به‌و داتایه‌ ئه‌لكترۆنییه‌ی كه‌ له‌ كۆمیسیۆنی فیدڕاڵ هه‌یه‌.

سەبارەت بە دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هندرێن محەمەد، بە بژداردەیەکى زەحمەت ناوى دەبات و دەشڵێت، دواخستن زه‌وتكردنی مافی ده‌نگده‌ره‌ كه‌ بۆ چوار ساڵ دەنگى بە کاندیدەکەیى و پەرلەمانە داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین