پۆلیسى سلێمانى بەردەوامە لە هەڵمەتى دەستگیرکردنى فاڵگرەوەکان کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى، چوار تۆمەتباری تر بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەو جادوو كردن دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/نیسان/2022) پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەردەوامین لە هەڵمەتى دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارانەى فیڵ لە هاووڵاتیان دەکەن.

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە چوار تۆمەتباری تر دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن بەكاریان هێنابوو."

پۆلیسى سلێمانى زیاتریش روونیکردۆتەوە، "جێی ئاماژەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر هەمان دۆسیە نۆ تۆمەتبار دەستگیركراون ، تائێستا و لەم هەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا كە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت 13 تۆمەتبار دەستگیركراون ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین