وەزارەت شارەوانى: ئەمساڵ (26) ملیار دینار بۆ کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاکى سلێمانى تەرخانکراوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، تەنها ئەمساڵ "نزیكەی 26 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە."

ئەمڕۆ هەینى (8/نیسان/2022) وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیێندراوێکى لەسەر تەرخانکردنى ئەو پارەیەى ئەمساڵ بۆ چارەسەرکردنى کێشەى خۆڵ و خاشاکى سلێمانى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە سەرەتای ساڵی 2022وە، ١٤ ملیار و نۆسەد و حەفتا و پێنج ملیۆن دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە، هەروەها حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ ڕیسایكلین و خاشاكی ڕەق لە سلێمانی تەرخان و خەرج كراوە."

وەزارەتى شارەوانى لە درێژەى ڕاگەیێندراوەکەى دا ئاماژە بەوەدەکات، "حكوومەتی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2022دا بڕی زیاتر لە 14 ملیار دیناری بۆ خاوێنكردنەوە و گواستنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و هەورەها حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بۆ بابەتی ڕیسایكلین و چارەسەركردنی خاشاكی ڕەق لە سلێمانی تەرخان كردووە، كۆی هەردوو گوژمەكەش دەكاتە نزیكەی 26 ملیار دینار."

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ڕایدەگەیێنێت، هەندێ دەزگای میدیایى دەیانەوێ ڕاستییەکان بشێوێنن و دەشڵێت، "تەرخانكردنی ئەو 26 ملیار دینارە" بەڵگە لەسەر ئەوەى ئەو گوژمەیە بۆ خۆڵ و خاشاکى سلێمانى تەرخانکراوە بەراورد بە شوێنەكانی تری كوردستان زۆر زیاتریشە.

وەزارەتى شارەوانى بەپێى دوو نووسراو لە ڕێكەوتی 16/2/2022 بە نووسراوی ژمارە(2655)ی و 16/2/2022 بە ژمارەی 2690  کە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، جارێک بە گوژمەی (14,975,153,340 ) دینار بەمەبەستی پاككردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك بۆ شاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك ساڵ دراوە، هەروەها لە بەپێى نووسراوى دووەم  بەگوژمەی (7,500,000) حەوت ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ تەرخان كراوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین