کەشناسى هەرێم: ئەگەرى بارینى باران هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتى كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، کەشوهەواى لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێت، سبەى ئەگەر بارینى نمە باران  و خۆڵبارین هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (6/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتى كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، خێرایی با لەنێوان (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا هەروەها بەرزترین پلەی گەرمی (30) پلەی سیلیزی دەبێت.

کەسناشى هەرێم سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە ڕاشیگەیاند، ئاسمان لە زۆربەی کاتدا نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، لە هەندێک کات و شوێن ئەگەری نمە باران هەیە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

هەروەها دەشڵێت، خێرایی با لەنێوان (25 – 35) کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین