نێچیرڤان بارزانى: ڕۆژنامەى خەبات تەنها زمانحاڵی حزبێک نەبووە، بەڵکوو بڵندگۆیەک بووە بۆ داکۆکیكردن لە نیشتمان
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ (4/نیسان/2022)، نێچیرڤان بارزانى، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (63)مین ساڵیادى دەرچوونى یەکەم ژمارەى ڕۆژنامەى خەبات لە پەیامێکدا دەڵێت، "لەم بۆنەدا هەموو ئەو نووسەرە تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووسە خەباتکارانە بە یاد دههێنینەوە کە ڕۆژانی سەختی تێکۆشان لە ڕێی ئەم مینبەرەوە، خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و وشەی پیرۆزی کوردییان کرد."
دەقى پەیامی پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی شەست و سێ ساڵەی بەئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەباتهوه:
بهڕێزان سهرنووسهر و نووسەر و ڕۆژنامهنووسانی ڕۆژنامهی خهبات
لە شەست و سێهەمین ساڵیادی به ئاشكرا دهرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزباییی گەرم و دەستخۆشیتان لێدەکەم کە بەردەوامیتان بە کاروانی مێژووییی ئەم ڕۆژنامە سەنگینە داوە.
لەم بۆنەدا هەموو ئەو نووسەرە تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووسە خەباتکارانە بە یاد دههێنینەوە کە ڕۆژانی سەختی تێکۆشان لە ڕێی ئەم مینبەرەوە، خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و وشەی پیرۆزی کوردییان کرد، بەشێکیشیان لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کرد.
خەبات لە مێژووی پڕ شکۆی خۆیدا، تەنها زمانحاڵی حزبێکی سیاسی نەبووە، بەڵکوو هەمیشە بڵندگۆیەک بووە بۆ داکۆکیكردن لە گەل و نیشتمان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی میللی و گەیاندنی دەنگ و داوای گەلی کوردستانی ئاشتیخواز بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، قوتابخانەیەکیش بووە بۆ ڕەنگڕێژکردنی بنەما سەنگینەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردستانی و پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسان و تەنانەت سیاسەتوانانی بە ئاگا و تێکۆشەر.
هیوادارم ئەم یادە هاندەرتان بێت بۆ پابەندبوونى زیاتر بە بنەماکانی ئاکاری بەرزی ڕۆژنامەوانی و پەیامی دێرین و نەگۆڕی ئەم ڕۆژنامەیە کە هەمیشە پەیامی مرۆڤدۆستی، ڕاستبێژی، ئاشتی، یهكڕیزى و تەباییخوازی بووە لەپێناو پاراستنى دهسكهوت و مافه دهستوورییهكان و قهوارهى سیاسیى ههرێمى كوردستان و گەیشتن بە ئامانجەکان.
بە هیوای بەردەوامی و پێشکەوتن.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی نیسانی ۲٠۲۲
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment