ئەحمەد داود ئۆغلۆ: ئەردۆغان جاران پارێزگار بوو، ئێستا بەڵێندەرە شیکاری

نوچەنێت:

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى ئايندە لە ديدارێكى رۆژنامەى (جمهوريەت)ى توركى، تيشك دەخاتە سەر چەند پرسێكى ناوخۆيى و سياسى توركيا.

داود ئۆغلۆ لەسەرەتاى قسەكانى گوتى، "ئەردۆغان لە نەزعەيەكى موحافزكارەوە گەشەى كرد بۆ بەڵێندەرى، لە تاقيكردنەوەى بەرانبەر پلە و پۆست شكستى هێنا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "ئەردۆغان نەك تەنيا مێژووى كۆمارى توركيا، بەڵكو هەموو دەزگاكانى عوسمانى لە سوڵتان سەليمى سێيەمەوە تا كۆمارى وێران كرد، من ويژدانم زۆر ئاسوودەيە ئاكپارتيم وازلێهێنا، پاروێكى حەرامم نەخواردووە، كاتێك سەرۆك وەزيران بووم هەموو ئەو ديارييانەى وەرمگرتبوو رادەستى بن عەلى يەدڵدريم، سەرۆك وەزيرانى دواى خۆمم كرد، چونكە ناكرێت من هاوبەشى ئەو تاڵانييەى ئێستا بم."

سەبارەت بەو رەخنانەى ئاراستەى پارتەكەى ئەردۆغانى دەكات، داود ئۆغلۆ دەڵێت، "ئەگەر من ئاكپارتيم تێكەڵ بە ئاينى ئيسلام كردبێت و ئەمرۆش رەخنەى لێبگرم، ئەو رەخنانەى من خزمەتى ئەو حیزبە دەكات."

لەبەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى پارتى ئايندە، تيشك دەخاتە سەر كۆبوونەوەى پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكان و ئاماژە بەوە دەكات، "ئەو قۆناغەى ئێستا زۆر جێگەى قسەكردنە، چونكە نەخشەى ئەو كارە زۆر فراوانترە لە كۆبوونەوەى شەش پارتى سياسى لە مێژووى كۆمارى توركيا، هەموو رەنگەكان بەرەو ئاراستەيەكى گشتگيرتر هەنگاو دەنێن، چونكە ئەو نەخشەيە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو تاكجەمسەرييەى ئاكپارتىيە، ئەوەش بۆتە هيوايەكى گەورەتر بۆ داهاتوو."

دەربارەى هەڵبژاردنەكانى داهاتووش داود ئۆغلۆ گوتى، "دوو بەرە بەرانبەر يەكتر وەستاون، بەيەكى ستەمكارى تاكجەمسەرى، بەرەيەكى دليبڕاڵى سيستەم پەرلەمانى."

سەبارەت بە كۆبوونەوەى داهاتووى سەرۆكى شەش پارتى ئۆزيسيۆنيش ئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "لەو نزيكانە كۆدەبينەوە رێگايەكى عەقڵانى دەگرينە بەر، رەچاوى دۆخى توركيا دەكەين، بۆ هەڵبژاردنى داهاتووش كاندێك بۆ سەرۆك كۆمار ديارى دەكەين."

سەربارەت بەو ئاماژانەى بۆ دەستوورى (1924 و1961) سەرۆكى پارتى ئايندە روونيكردەوە، ئەو دەقەى پێكەوە واژۆمان لەسەرى كردووە، واتاى رەخنەگرتن لەو دوو دەستوورە نييە، ئێمە بە جياوازى تەواو لە دەستوورى (1980) دەيانهێڵينەوە، ئەوانە دەقى گرنگن بۆ بەرەوپێشبردنى پرۆسەى ديموكراسى رۆڵى گرنگيان هەيە، لەگەڵ ئەوەش بە پشتبەستن بەو دەستوورانە، هەندێك دووركەوتنەوە لە ديموكراسى هەيە، ئەوەش دەخوازێت دەستوورێك هەبێت جارێكى تر رێگە بەو شتانە نەدات.

دەربارەى كەمال كليچدار ئۆغلۆش گوتى، "من زۆر بايەخ بە بە بوێرى كليچدار ئۆغلۆ دەدەم، چونكە توانيويەتى ئەو وێناكردنە نەرێنيەى بەرانبەر پارتەكەى تێكبشكێنێت، كاتێك پرسيارم لێدەكەن ئايا تۆ لەگەڵ جەهەپەى، من دەڵێم، ئەگەر برينێك هەبێت، ئايا هەموومان پێكەوە كۆنابينەوە بۆ چارەسەكردنى ئەو برينە؟ ئێستا لە توركيا بۆشايەكى فراوان هەيە، پێويستە هەموومان پڕكردنەوەى يەكبگرين، تاوەكو شتێكى نوێ بڵێين، من ناو لەو شتە دەنێم، عەقڵ و زانست و پێشكەوتن و ديموكراسى و ليبراڵى."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین