ئامارى دادگاكانى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

به‌گوێره‌ى ئامارێكى دادگاكانى كوردستان له‌ساڵى رابردوو 2021 دا 54 هه‌زار و 837 مامه‌ڵه‌ى ماره‌بڕین له‌شاره‌كانى كوردستان كراون، له‌ به‌رانبه‌ردا 11 هه‌زار 699 مامه‌ڵه‌ى ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ هه‌بووه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە( چواری نیسان/2022) داتا و ئاماری دادگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2021) راگەیاندرا تێیدا هاتووە، "مارەبڕین لە شاری هەولێر (18964) لە سلێمانی (20147)، کەرکووک و گەرمیان (2285) دهۆک، (13441) کۆی گشتی مارەبڕینی ساڵی2021 ( 54837) بووە، کە زۆرترین مارەبڕین لەنێوان تەمەنی (20بۆ 24) ساڵی بووە".

سه‌باره‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ و ته‌ڵاقیش به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان 11 هه‌زار و 699 ته‌ڵاق له‌ شاره‌كانى كوردستان روویان داوه‌، له‌وانه‌  "لەشاری هەولێر (4043)، سلێمانی(4767) ،کەرکووک و گەرمیان (1093)، لە دهۆک (1719) کۆی گشتی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا (11699) بووە، کە زۆرترین رێژەی تەڵاق لە تەمەنی (20 بۆ 24) بووە".

سه‌باره‌ت به‌ رێپێدان بە ژنی دووەم، له‌ هه‌رێمى كوردستان 101 رێپێدان هه‌بووه‌، "لە شاری هەولێر (73) سلێمانی (7) کەرکوک و گەرمیان نەبووە لە دهۆک(21) .

سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونى داتاكانى سلێمانى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى داد به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، دادگاكانى سلێمانى ئاماده‌نین، هه‌ر كاتێك ئاماده‌ بن ئه‌وا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین