وەزارەتى پێشمەرگە دەوامى یەکە ئیدارییەکانى کەم دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لە نووسراوێکدا ئاشکراى دەکات، "لەسەر بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە لە یەکە ئیدارییەکان کەم دەکرێتەوە" و گۆڕانکارى تێدا دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (3/نیسان/2022) بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، واژۆى بەڕێوەبەرى نووسینگەى شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى لەسەرە، تێیدا هاتووە، "لەسەر ڕەزامەندى زارەکى وەزێرى پێشمەرگە بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پێرۆز بڕیاردرا" بە کەمکرنەوەى دەوام لە یەکە ئیدارییەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە.

بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە، دەوامى لە مانگى ڕەمەزان دا لەسەرجەم یەکە ئیدارییەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە، گرۆژانە کاتژمێر (9) دەستپێدەکات و کاتژمێر (2) نیوەڕۆ کۆتایی دێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین