پێشنیازەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان، واژۆ لەسەر واژۆكردنی پێشنیازەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022) ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند،  دواى کۆبوونەوەى لێژنەی کاروباری پێشمەرگە،  "لێژنەکە بڕیاری دا بەپێی بڕِگەی پێنجەم لە مادەی ۷۸ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەی یاسایی ئەندامان، پێشنیازەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان واژۆ بکرێت."

ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان زیاتر روونیدەکاتەوە، لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە بڕیاریداوە  پێشنیازەیاساى ماف و ئیمتیازاتى پێشمەرگە دێرینەکان، "ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین