پەرلەمانى کوردستان لێکۆڵینەوە لە خراپى دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان دەکات
نوچەنێت:
پەرلەمانى کوردستان، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون دەربارەى خراپیی میکانیزمی دابهشكردنی مووچەی خانەنشینان و نەناردنی پڕِۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانى کوردستان پێکدەهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادار/2022) لێژنهی دارایی و كاروبارى ئابووریى لە پەرلەمانى کوردستان کۆبووەوە و بڕیاردرا لێژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوونی پرسى خراپیی میکانیزمی دابهشكردنی مووچەی خانەنشینان، چونکە ئەوە پرسێکی گرنگە و پەیوەستە بە ژیانی هاووڵاتییانی کوردستانەوە.
ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لیژنەى دارایى و ئابوورى ئاماژە بەوەدەکات، "لیژنهكه ناڕەزایی و گلەیی خۆی لەبارەی نەناردنی پڕِۆژەیاسای بودجە لهلایهن حكوومهتهوه بۆ پهرلهمان دەربڕی و بڕیار درا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت لەسەر ئەو پرسە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment