لە ماوەى دە ڕۆژدا (168) هەزار گەشتیار سەردانى پارێزگاى هەولێریان کردووە
نوچەنێت:
نووسینگەى پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامارى روودواوەکانى هاتووچۆ و هاتنى گەشتیاران بۆ پارێزى هەولێر بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، "بەڕوداوەکان لە (3) ڕۆژی جەژنی نەورۆز بەداخەوە (6) ڕوداوی هاتووچۆ ڕوویاندا کە لەئەنجامیاندا بەداخەوە(8) کەس برینداربون و (1) منداڵ گیانی لەدەستدا."
ئەمڕۆ شەممە (26/ئادار/2022) نووسینگەى پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا، " بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز کە لەلایەن پارێزگای هەولێر و لێژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، هەروەها دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسودە و سەلامەت لەچونە سەیران و پابەندبونی هاوڵاتییان بە پاراستنی ژینگە لەسەیرانگە و شوێنە گشتیەکان، ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان" بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
یەکەم/ گەشت و گوزار: لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕووی گەشتیاران، وەکو پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بەمەبەستی پێشوازی کردن لەگەشتیاران لەدەروازەکانی هەولێر، هەروەها چاودێریکردن و دابین کردنی خزمەتگوزاری لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و چاودێریکردنی میوانخانەو چێشتخانەکان بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری تەواو بەگەشتیاران، ئەمە جگە لە ڕاسپاردنی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ ئاگادارکردنەوەی چێشتخانەکان بۆ ئەوەی لەڕۆژانی جەژنی نەورۆز کراوەبن. لە ماوەی 10ڕۆژی ڕابردوودا لە 3/15 تاوەکو 3/25، (100686) سەد هەزار و شەش سەد و ھەشتا و شەش گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە.
دووەم/ هاتووچۆی هەولێر: پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی بەبێ هیچ گرفتێک لەشەقامەکان و سەیرانگاکان جێبەجێکران، بەوشێویەش بەخۆشحاڵییەوە هاوڵاتیان لەکاتی چون وگەڕانەوەیان لەسەیرانگاکان توشی ئاستەنگی هاتووچۆی گەورە نەبوون، وەتەنها قەرەباڵغیەکی ئاسایی لەسەر ڕێگایەکان بەهۆی زۆری ژمارەی سەیرانکاران پەیدابوو، سەبارەت بەڕوداوەکان لە 3 ڕۆژی جەژنی نەورۆز بەداخەوە (6) ڕوداوی هاتووچۆ ڕوویاندا کە لەئەنجامیاندا بەداخەوە(8)کەس برینداربون و (1) منداڵ گیانی لەدەستدا.
سێیەم/ پۆلیسی هەولێر: سەبارەت بە پلانی ئەمنی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبێ گیرو گرفت تەواوی بڕگەکانی جێبەجێکران و سەرکەوتوو بوو، لەهەرسێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ئاماری تاوانەکان بەمشیوەیەی بوو، (21) تاوان تۆمارکراوە، (19) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون، (2) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.
چوارەم/ بەرگری شارستانی: تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (3) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتەکان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment