تەریقەتى قادرى: تۆمارە دەنگییەکەى شێخ نەهرۆ دەستکارى کراوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، تەریقەتى قادرى کەسنەزانى، دواى بڵاوبوونەوەى تۆمارە دەنگییەکەى شێخ نهرۆ کەسنەزانى، لە بارەى قسەکانى بەرامبەر هاوڵانى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، " ناشەرعیە و دەستکاریکراوە."

دواى دروستبوونى کاردانەوەکان لەسەر بڵاوبوونەوەى تۆمارە دەنگییەکەى شێخ نهرۆ کەسنەزانى، کە تێیدا هێرش دەکات سەر هاوەڵانى پێغەمبەر و داوا لە شوێنکەوتوانى تەکیەى کەسنەزانى دەکات باسییان نەکەن، تەریقەتى قادرى لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "موسڵمانان و مامۆستایانی ئایینی و زانایانی ئیسلام و لایەنە سیاسییە ئیسلامییەکان و بانگخوازانی ئیسلام و هەموو مورید و پەیڕەوانی شێخانی بەڕێزی سەرجەم تەریقەتەکان و هاووڵاتیانی موسڵمانی خۆشەویستی کوردستان."

تەریقەتى قادرى لەبەشێکى ترى روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، "شێخ و سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی جەنابی د. شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی و هەموو شوێنکەوتووانی ئەم تەریقەتە باوەڕیان وەهایە کە خۆشەویستی هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر (د.خ) ئەرکێکی شەرعی و ئیمانی و تەسەووفییە و بە تاجی سەروو نووری چاوی خۆمانیان دەزانین وەک ئەرکێکی ئایینی و ئیمانی و بە فەرمانی شێخ و رابەری تەریقەتمان رۆژانە و شەوانە هەزاران سڵاوات و رەحمەت دەنێرین بۆ حەزرەتی پێغەمبەر و ئال و بەیت و هاوەڵانی خۆشەویستی و شوێنکەوتووان رەزای خوایان لێبێت."

هەروەک دەشڵێت، "هەموو هاوەڵان و خۆشەویست و نووری چاومانن بەڵام تەریقەتمان لە گەورەمان حەزرەتی عەلی (رەزای خوای لێبێت) وەرگرتووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین