هۆشداریەک لە کەشناسى هەرێمى کوردستانەوە بۆ هاووڵاتییان کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکى بارینى باران و بەفر هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوای هەرێم ناسەقام گیربوونێک بەخۆوە دەبینێت، بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان و هەروەها تاوە باران و هەورە بروسکە  لە زۆربەی ناوچەکاندا.

کەشناسى هەرێم زیاتر روونیدەکاتەوە، لە چەند ڕۆژى داهاتوو پلەکانى گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبێت بەجۆرێک لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.

هەروەها  کەشناسى هەرێم دەشڵێت، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماوەی ئەم دوو رۆژە خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنی روودانی هەورە بروسکە، بۆ زانیاری مەترسی بروسکە لە ناوچە دەشتاییەکان زیاترە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین