میسڕ دهرگاى گفتوگۆ بهڕووى توركیا دهكاتهوه
نوچهنێت
رۆژنامەى"كاسیمیرینى" یۆنانى بڵاوى كردەوە، سەبارەت به پرسى دهریاى سپى میسڕ دەرگاى لێكتێگەیشتن بەڕووى توركیا دەكاتەوە.
رۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە حكومەتى میسڕى راگەیهنراوێكى دەربارەى هەڵسەنگاندنەكانى هیدرۆكاربۆن لە دهریاى سپى ناوهڕاست بڵاوكردۆتەوە، باس لە هەوڵەكانى خۆپاراستنى قاهیرە دەكات لەو ئاڵۆزییانهى بەهۆى دوورگەى قوبرس له چهند ساڵى رابردوودا ههبووه.
لە بەشێكى ترى هەواڵەكاتە هاتەوە ئەو هەڵسانگاندنە هەنگاوێكە بۆ بەرەو پێشچوونى باشبوونەوەى پێوەندیەكانى نێوان قاهیرە و ئەنقەڕە سەبارەت بە پرسى ناوچە ئاوییەكان، هەنگاوێكیشە میسر دەرگاى گفتوگۆكانى بەكراوەیى دەهێڵێتەوە لەبەردەم"ئەگەرەكانى گفتوگۆى داهاتووى لەگەڵ توركیا"
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو رۆژنامەیە هاتووە دپلۆماسیەتى یۆنانى زانیارییان پێگەیشتووە دەربارەى گەیشتن بە رێككەوتنى میسڕ لەگەڵ توركیا سەبارەت دیاریكردنى سنوورە ئاوییەكانى نێوان هەردوو وڵات، ئەوەش لە داهاتوو، دەبێتە هۆى زیانگهیاندن بە بەرژەوەندییەكانى یۆنان.
بەگوێرەى ئەو نەخشەیەى میسڕ بڵاوى كردۆتەوە، هێڵە سەرەكیەكانى ئەو بەشەى ناوچە ئاوییەكانى دهریاى ناوهڕاست بەو جۆرە دانەرێژراوە، كە لەگەڵ یۆنان لهسهرى رێككەوت بوون ، بەڵكو داڕشتنەكە بەو جۆرهیە كە توركیا دهیخوازێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment