وەزیری دەرەوەی توركیا: یۆنان هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەمان دروست دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە (دووی/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری درەوەی توركیا رایگەیاند، "ئەسینا لە كۆی (23) دوورگەی رۆژهەڵاتی دەریای ئیجە (16) دوورگەی پڕچەك كردووە، بۆیە داوا دەكەین یۆنان پابەندی یاسای نێودەوڵەتی بێت."
لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەنقەرە جەخت لەسەر دەستپێكردنەوەی میكانزمەكانی گفتوگۆ لەگەڵ یۆنان دەكاتەوە كە لە سەرەتای ساڵی رابردوو دەستمان پێكردەوە، بەڵام دەركەوت ئەسینا لە دەرسختنی ئیرادەی سیاسی پێویست بۆ ئەو قەیرانە شكستی هێناوە."
سەبارەت بە هۆكاری لێدوانەكانی یۆنانیش دژ بە توركیا چاوشئۆغلۆ گوتی، "هۆكاری لێدوانەكانی یۆنان دژ بە توركیا جۆراوجۆرە، یەكەم هۆكار ئەسینا لە بەرەوپێشچوونی رۆڵی توركیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نیگەرانە، دووەم سیاسیەكانی ئەو وڵاتە دوژمنایەتی توركیا وەك ئامرازێك بۆ دەستكەوتی سیاسی لەناوەخۆ بەكار دەهێنن."
بەگوێرەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا یۆنان لە (1995) هەڕەشەی فروانكردنی ئاوەكانی لە دەریای ئیجە دەكات.
دەربارەی لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی میسریش لەسەر هەڵپەساردنی گفتوگۆكان مەولوود چاوشئۆغلۆ گوتی، "چەندین وڵاتی تر هەبوو هەنگاوی ئاساییكردنەوەمان دەست پێكرد، بەڵام هەنگاوەكان لەگەڵ میسڕ بەراورد بەو وڵاتانە سستە، سەبارەت بە هۆكارەكانیش ئێمە هۆكار نین، ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ لیبیا واژۆمان كردووە، دژ بە بەرژەوەندییەكانی میسڕ نییە، ئەگەر میسڕ رێككەوتنی لەگەڵ توركیا واژۆ بكردایە دەستكەوتی زۆرزیاتری لەو رێككەوتنە دەبوو كە لەگەڵ یۆنان واژۆی كردوو، ئێمە باس لە (40) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە دەكەین."
لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "سەبارەت بەو رێككەوتنە ئەمنییەی لەگەڵ لیبیاش دژ بە میسڕ نییە، ئەگەر توركیا نەبووایە ئەوا لیبیای ئەمڕۆ هاوشێوەی سووریای لێدەهات، بە واتایەكی تر ئەگەر ئێمە هێرشەكانی سەر تەڕابلوسمان رانەگرتایە جەنگی شەقامەكان دروست دەبوو، كەواتە بوونی ئێمە لەو وڵاتە بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیرییە نەك دژی میسڕ، ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ میسڕ نییە، چونكە میسڕ بۆ هەموو لایەك وڵاتێكی گرنگە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment