سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا دواین گۆڕانکارییەکانى عێراق تاوتوێ دەکەن و بەبۆنەى جەژنى نەورۆزیش پیرۆزبایى لە یەکتر دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئادار/2022) سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر لەسەر دوا پێشھاتەکانی تازەی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک مسعود بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ  موقتەدا سەدر ئەنجام دا، تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە بەیاننامەی کوتلەی زۆرینە (ئینقاز ئەلوەتەن)، بیروڕایان لەبارەی ڕاگەیاندنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئاڵوگۆڕکرد".

ئەم پەیوەندییە نەلەفۆنییەکەى سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ هاوپەیمانییەکى نوێ لە نێوان فراکسیۆنى پارتى و کولتەى سەدر و کولتەى سوننەکان بە ناوى هاوپەیمانى ڕزگارکردنى نییشتیمانى ڕاگەیێندرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین