بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى سلێمانى ئامارى رووداوەکانى هاتووچۆى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی، دەربارەى ئامارى رووداوەکانى هاتووچۆى دوو ڕۆژى ڕابردوو بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، (7) کەس بریندار بوونە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ ماوەى دوو رۆژی رابردوودا (7) رووداوی هاتووچۆ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی روویانداوه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندابوون، زۆربه‌ی رووداوه‌كانیش به‌هۆی بێ ئاگایی شوفێرانه‌وه‌ بووه‌.

هاتووچۆى سلێمانى زیاتر روونیدەکاتەوە، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (20)ی ئاداری (2022)، له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی چوار رووداوی ھاتوچۆی رویداوە، جۆری رووداوەکان دوو پێکدادان و یه‌ك وەرگەران و رووداوێشكیش بە ھۆی نەمانی کۆنترۆڵ بوو و لە ئەنجامی کەشف و ھێڵکاری، ھۆکارەکانی بۆ پابەند نەبوون بە خێراییە یاساییەکان و و بێ ئاگایی و سه‌رقاڵیی شۆفێران بووه‌ لەکاتی شۆفێریدا.

هەروەها هاتووچۆى سلێمانى دەشڵێت، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ (21)ی ئاداری 2022، به‌پێی پشكنین و هڵێكاری ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ سێ رووداوی هاتووچۆ روویداوه‌، كه‌ هه‌رسێ رووداوه‌كه‌ له‌ جۆری پێکدادان بووە، یه‌كێك له‌ رووداوه‌كان لە سەیرانگای دوکان بووه‌ و شەش برینداری لێ کەوتووه‌تەوە، ھۆکارەکانیش بۆ کەمتەرخەمی و بێ ئاگایی لە کاتی پێچکردنەوە لە چوارڕیانی سورداش بووه‌، كه‌ دۆخی برینداران جێگیرە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین