ئيسرائيل هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر ڕەتدەكاتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت:

يوسي يهوشع 

هاككەرەكانی ئێران چەند بەڵگەنامەیەكی تریان بڵاوكردەوە، كە تایبەت بوو بە دادی بەرنیاع، سەرۆكی  دەزگای مۆسادی ئیسرائیل، ناوەرۆكی بەڵگەنامەكان باسی لە بەشەكانی مووچە دەكرد. 

بەگوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئەو بەڵگەنامانە لەناو مۆبایلی خێزانەكەی دەرهێندراوە، گریمانەیەكی تر پێی وایە كە ئەگەر كارە بەو جۆرە بێت ئەوە لە داهاتوو وردەكاری زیاتر بڵاو دەكەنەوە، هەندێك سەریان سوڕماوە كە هێرشەكانی ئێران گەیشتۆتە ئەو ئاستە، ئەوەش پێویست دەكات جارێكی تر مۆساد بپشكێندرێتەوە، چونكە تا ئێستا ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی هۆشیاری شەڕی دوو وڵات دەخولێتەوە. 

بەڵام ئەوەی بە پلەی یەكەم بەلای ئیسرائیلەوە مایەی نیگەرانییە، دەرهێنانی سوپای پاسدارانە لە لیستی رێكخراوە تیرۆرستییەكان، یەكەمجار ئەمەریكییەكان ئەو بیرۆكەیان بڵاوكردەوە، بۆ ئەوەی بزانن ئیسرائیل چ كاردانەیەكی دەبێت، ئایا وەك دۆسیەی ئەتۆمی بە بێدەنگی تێدەپەڕێت، یاخود ئەمجارە لە بەرژەوەندی نەفتالی بنێت، سەرۆك وەزیران و یائیر لایبید، وەزیری دەرەوە دەبێت، كە ئەوان وەڵامێكی هاوبەش و توندیان دژ بە دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی رێكخراوە تیرۆرستییەكان دایەوە، ئەو هەنگاوەی ئەمەریكیەكانیان بە سوكایەتی بە قوربانییەكان واقیعێكی بەڵگەدار وەسف كرد.

دووبارەشیان كردەوە كە سوپای پاسداران حزبوڵایە لە لوبنان، جیهادی ئیسلامییە لە غەززە، حوسیەكانی یەمەنە، میلیشاكانی عێراقە، سوپای پاسداران لەپشت هێرشكردنە سەر هاووڵاتیان و سەبازانی ئەمەریكایە لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لێرەوە پێویستە بیرخۆمان بهێنینەوە، كە ئێرانییەكان پێشتر داوای دەرهێنانی سوپای پاسدارانیان لە لیستی تیرۆر كردووە، بەڵام وەڵامی توندیان درایەوە، بەڵام ئەمجارە تاران هەوڵدەدات ئەو پەرۆشیەی ئەمەریكا بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەتۆمی بەخێرایی بقۆزنەوە، ئەوە جگە لەوەی ئاسانكاری دەكات بۆ لادانی سزاكان، بەوەش سەدان ملیار دۆلاری دەست دەكەوێت، بەهۆی ئەوەی وەڵامەكانی واشنتن لاوازە بۆیە تاران هەوڵدەدات ئەو دەستكەوتە نوێیە تۆمار بكات.

لەلایەكی تریشەوە ئەو هەنگاوانە دەبێتە دڵنیاییدان لە دەرچوونی ئەمەرییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونكە مەترسی لە بەهێزبوونی ئێران و خوێندنەوەیەكی نەخشەیەكی وردی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و ترسی جیهان لە رێگری لە وڵاتێك چەكی ئەتۆمی هەیە، تەنیا هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا لەو مەترسیە تێدەگەن.

سعوودیە و ئیمارات بە هەنگاوێكی نامۆی دەزانن، بۆیە وەڵامی تەلەفۆنەكانی بایدنیان نەدایەوە، سووربوون لەسەر ئەوەش دزە بەو هەواڵە بكەن، هەر دوای ئەوە لە هەنگاوێكی جیاوازدا دوای (11) ساڵ بۆ یەكەمجار بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیمارات، بەگوێرەی زانیارییەكان هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هاوكاریەكان لە بەرژەوەندی هەر وڵات كردووە.

لەدوای شەڕی سووریاوە یەكەم جارە سەرۆكی سووریا لەگەڵ شازادەی جێنیشنی ئیمارات كۆدەبێتەوە، چونكە پێشتر ئیمارات رەخنەی لە دەسەڵاتی ئەمەریكا هەبوو، ئەوەش ئەمەریكییەكانی تووڕە كرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەو سەرانەی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات تووشی بێهیوایی بووینە، ئەو پێشوازییە لە ئەسەد پێدانەوەی شەرعیەتە، هۆشداریشیان دایە ئەو وڵاتانەی كە دەیانەوێت بیر لە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ بەشار ئەسەد بكەنەوە.

هێرشە موشەكییەكان و فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئێران، ئیمارات و سعوودیەی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە، پێانوایە هەڵویستی ئەمەریكا بۆ پارێزگاریكردن لێیان دووبارە لەسەر حیسابی ئەو هێرشانە دەبێت.

هەرچی ئیسرائیلە زۆر بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ ئەو واقیعەی ئێستا دەكات، ئەوەش پێویستی بە دووبارە بیكردنەوەیە لە بیاتنانەوەی هێزی سەربازی، چونكە پێشبینی ئەوە دەكرێت لە سایەی گۆڕانكارییەكانی بەهۆی رێككەوتنی نوێ لەگەڵ ئەمەریكیەكان هێزەكانی ئەمەریكا لەو ناوچەیە پاشەكشە بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین