وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار: 100 هەزار گەشتیار سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لە ئامارێکدا ژمارەى ئەو گەشتیارانەى لەمانگى ئادار سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە ئاشکرا دەگات و دەشڵێت، "52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر."

ئەمڕۆ یەکشەممە (21/ئادار/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، "بەپێی ئامارەكانی تا ئێستە تۆمار كراون، لەماوەی (15)ی ئادار تا دوێنێ یەكشەممە، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون."

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار زیاتر روونیدەکاتەوە، "زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە."

هەروەک ئاماژە بەوەشدەکات، "وەزارەتی شارەوانی، لەماوەی چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی نەورۆزدا، هەڵمەتێكی فراوانی لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بۆ خاوێنكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جێبەجێ كرد و ئەم هەڵمەتەش لە دوای جێهێشتنی گەشتیاران لەو شوێنانە بەردەوام دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین