ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى سلێمانییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى سلێمانى، داوا لە هاوڵاتییانى ئەو پارێزگایە دەکات لە ڕۆژانى جەژنى نەورۆز لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ سەیرانگەی دوکان مەلەوانى نەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (19/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا پیرۆزبایى هاتنى جەژنى نەورۆز لە هاووڵاتییان دەکات و دەشڵێت لە کاتى سەیران کردندا خۆیان بەدوور بگرن لە مەلەکردن لە دەریاچەى دوکان، هەروەها پاشەڕۆ و دەبەی ئاو نەکەنە دەریاچەکە.

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ سەیرانگەی دوکان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکەن:

۱. خۆتان بەدووربگرن لە مەلە کردن لە دەریاچەی دوکاندا ساڵانە بەهۆی مەلەکردنەوە لە دەریاچەکە کارەساتی دڵتەزێنی خنکانی لێ دەکەوێتەوە بۆ گەڕان بەدوایی تەرمی خنکاو ناچار دەبین پڕۆژەکان بکوژێنینەوەو زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو هاووڵاتی بێ ئاوی خواردنەوەبن بۆچەند ڕۆژێک .

۲. پاک و خاوێنی سەرچاوەی ئاوی دەریاچەکە بپارێزن و پاشەڕۆ و دەبەی ئاو نەکەنە دەریاچەکە ، لەبەر ئەوەی دەبێتە پیس بوونی سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و ئەو قەزاوناحیەنەی ئاو لە پڕۆژەی دوکان وەردەگرن .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین