رووسیا گەمارۆ دەخاتەسەر توركیا و دەیخاتە تەڵەوە شیکاری

نوچەنێت:

لەگەڵ بەردەوامی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و گەڕان بەدوای رێگەچارەی ئاشتیانە، پرسیارێک دروست دەبێت، ئەو شەڕە چ كاریگەریەكی لەسەر توركیای ئەندامی ناتۆ دەبێت، كە سیاسەتێكی هاوسەنگ و ستراتیژی بەرانبەر هەردوو وڵات گرتۆتەبەر، دەستبەرداری هیچ دوو وڵاتە شەڕكەرە نابێت، ئەوەش بۆتە مایەی گفتوگۆی فراوان.

د.حەمید بۆز ئەرسەلان، مامۆستا و مێژوونووس و پسپۆڕی زانستە سیاسیەكان لە كۆلێژی زانستە مرۆییەكان لە پاریس، لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانی تیشك دەخاتە سەر دۆخی توركیا لە نێوان ئەو دوو وڵاتە شەڕكەرە، بە بۆچوونی ئەو مامۆستایە، "خودی توركیا لە هێرشی ئۆكراینا ئامانج نەبووە، بەڵام ڤلادیمێر پۆتین هەوڵدەدات توركیا بخاتە ئەو شەڕەوە، چونكە توركیا ناتوانێت رووسیا جێبهێڵیت، ناتوانیش زیاتر لە ئەوروپا و ئەمەریكا نزیك بیتەوە."

دكتۆر بۆز ئەرسەلان پێی وایە، "پەیامەكەی رووسیا بەو جۆرەیە، "ناتوانی جووڵە بكەیت كەواتە تۆ لە ژیر كاریگەریی منی."

لە بەشێكی قسەكانی ئەوە رووندەكاتەوە، "توركیا بۆتە بارمتەی رووسیا، بەتایبەت ئەوە لە سووریا زۆر بەڕوونی دەردەكەوێت، چونكە مۆسكۆ بچووكترین رقی بەرانبەر كوردەكان نییە، بەڵام دەتوانن لە عەفرین زۆر بە ئاسانی بكرێن بە قوربانی، دوای (72) رۆژ بۆردومان توركیا كردی بە جیهادی كامڵ و پاكتاوی رەگەزی تێدا ئەنجام دا، رووسیاش بەهیچ جۆرێك دژی نەوەستایەوە، تەنیا دوو راگەیێنداروی لاوازی سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ بڵاوكردەوە، بەڵام ئەو دۆخە لە ئۆكراینا جیاوازە، چونكە توركیا پشت بە ئۆكراینا نابەستێت بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بیكاتە قوربانی."

دەربارەی ئەو رێگەی توركیا بەكاری دەهێنێت، حەمید بۆز ئەرسەلان روونیدەكاتەوە، "ئێمە دەزانین ئەو رێگەیەی توركیا ئیگۆرە توركەكانی پێكردە قوربانی و بۆچوونی بەهێزیش ئەوەیە دۆزی فەڵەستینیشی كردۆتە قوربانی، بۆیە ناكرێت بڵێین توركیا لەگەڵ ستەملێكراوان هاوسۆزە، بەڵام دەتوانین لەم رەوەوە سیاسەتی ئەردۆغان هەڵسەنگێنین."

سەبارەت بە كارتەكانی رووسیا دژ بە توركیا، د.حەمید دەڵێت، "لەگەڵ ئەوەشدا ئەو رووداوانە وایكردووە توركیا بەتەواوی ببێتە بارمتەی رووسیا، وەستانەوەی توركیا دژ بە رووسیا لە ئایندە باجی گەورەی دەبێت، ئەو باجە لەسەرەوەی باجی ئابوورییە، چونكە توركیا پشت بە گاز و نەوتی رووسی دەبەستێت، لە هەمانكاتیش بەبێ رەزامەندی رووسیا توركیا ناتوانێت لە ئیدلیب و عەفرین بیت، بۆیە بۆ توركیا زۆر ئەستەمە بتوانێت لەو نێوەندە دژ بە رووسیا یاری بكات."

دەربارەی هەوڵەكانی سیاسەتی بێلایەنی توركیاش بەرانبەر ئۆكراینا و رووسیا ئەو مامۆساتایەی زانكۆ دەڵێت، "ئەنقەرە هەوڵدەدات بێلایەن بێت، بەڵام دیار نییە ئەو بێلایەنییە تاچەند بەردەوام دەبێت، چونكە هەردوو لا نایانەوێت لەو دۆخەی ئێستا توركیا لاواز بێت، لە هەمانكاتیش نایانەوێت توركیا بچێتە بەرەی بەرانبەر، بەڵام وەك گوتم، ئەو دۆخە بۆ توركیا زۆر هەستیارە تا ئێستا توركیا لە پەراوێزەكان یاری خۆی دەكات، ئەگەر رووسیا هێرشی فراوان بكاتە سەر ئیدلیب باجی ئەو هێرشە بۆ توركیا لە رووی هەژموون و پێگەی زۆر قورس دەبێت، ئەردۆغان هەستی كردووە ناتوانێت بچێتە هیچ بەرەیەك، چونكە ئەگەر رووسیا گاز و نەوت لەسەر توركیا بگرێتەوە ئەوە گورزێكی كوشندە بەر ئابووری توركیا دەكەوێت." 

لە چەند رۆژی رابردوو وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكراینا لە توركیا كۆبوونەوە، د. حەمید بۆز دەربارەی ئەو كۆبوونەوە دەڵێت، "ئەو كۆبوونەوە بایەخێكی زۆری نییە، چونكە پەیوەندییەكان لە ئەوروپا بەردەوامن، ماكرۆن و پۆتین زۆربەی رۆژەكان گفتوگۆ دەكەن، ئەگەر هیوایەك هەبێت، لەو پەیوەندییە بەردەوامانە سەرچاوە دەگرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین