وەزارەتی دارایی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە( 16/ئازار/2022) وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لە رونکردنەوەیەکدا وه‌ڵامی د.عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی کوردستانی داوه‌ته‌وه و لە رونکردنەوەکەدا هاتووە: وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نیا به‌رپرس و ئاگاداره له‌و بڕه داهاته‌ی نه‌وت که مانگانه ده‌گاته ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی، پرۆسه‌ی فرۆشتن له هیچ کابینه‌یه‌کدا کاری وه‌زاره‌تی دارایی نه‌بووه و ئێستاش کاری وه‌زاره‌تی دارایی نییه، ته‌نیا بۆ زانیاری و سه‌لماندن بۆ ئه‌م ودو مانگه‌ی دوایی بڕی داهاتی نه‌وت که هاتۆته سه‌ر ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی و لێی ئاگاداره بۆ مانگی (1) بڕی 486 و مانگی (2) بڕی 488 ملیۆن دۆلار بووە.
ئێواره‌ی (14/3/2022) له چاوپێکه‌تنێکدا، په‌رله‌مانتاری پێشوی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دکتۆر عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆکی پێشوی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان، هێرشێکی ناڕه‌وای کرده سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری که گوایه "وه‌زاره‌تی دارایی بانکه‌کانی سلێمانی ناچار ده‌کات، که هه‌رچی داهاتیان هه‌یه بیده‌ن به موچه بۆیه پاره‌یان نامێنێت بۆ خزمه‌تگوزاری و ئه‌م پلانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی جێبه‌جێیده‌کات بۆ شاردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وته که نا شه‌فافه".
دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی:
یه‌که‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ بانکێکی سلێمانی و بانکی ناوه‌ندی هه‌رێم- سلێمانی ئیجبار نه‌کردوه هه‌مو داهاتی ناوخۆ بدات به موچه به‌ڵکو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وله‌ویه‌تی داوه به دابه‌شکردنی موچه و باقیاتی که ده‌مێنێته‌وه مانگانه هه‌بوه و له‌به‌ر ده‌ست بوه بۆ پێداویستیه‌کانی تر، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به درێژایی ساڵی 2021 بانکی ناوه‌ندی هه‌رێم- سلێمانی ڕێنماییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی جێبه‌جێ نه‌کردوه، تایبه‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی سیوله و ئه‌وله‌ویه‌تی موچه و سه‌ربه‌خۆ ڕه‌فتاری کردوه. سه‌رئه‌نجام کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیوله‌ی دروستکردوه و ته‌نانه‌ت ده‌ستی بردوه بۆ ئه‌و سیولانه‌ش که هی هاوڵاتیان و فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تن و له ژماره حیسابی خۆیاندا بوه و که یاسا ڕێگه به ده‌ستکاریان نادات.
دووه‌م: پرۆسه‌ی نه‌وت له ده‌رهێنانی تا فرۆشتنی له‌و ساڵانه‌دا بوه که به‌ڕێز د.عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی بوه و حیزبه‌که‌شی به‌شداربوه له حکومه‌تدا و هه‌رچی تایبه‌ته به پرۆسه‌ی نه‌وت بێ ئاگاداری تیمی(یه‌کێتی) نه‌بوه له کابینه‌ی پێش‌و و ئێستاش، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بوبێت له‌وێوه ده‌ستی پێکردوه، نه‌ک له کابینه‌ی نۆیه‌م و وه‌زاره‌تی دارایی ئێستا.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نیا به‌رپرس و ئاگاداره له‌و بڕه داهاته‌ی نه‌وت که مانگانه ده‌گاته ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی و به‌س، پرۆسه‌ی فرۆشتن له هیچ کابینه‌یه‌کدا کاری وه‌زاره‌تی دارایی نه‌بوه و ئێستاش کاری وه‌زاره‌تی دارایی نییه، ته‌نیا بۆ زانیاری و سه‌لماندن بۆ ئه‌م دو مانگه‌ی دوایی بڕی داهاتی نه‌وت که هاتۆته سه‌ر ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی و لێی ئاگاداره بۆ مانگی (1) بڕی 486 و مانگی (2) بڕی 488 ملیۆن دۆلار بوه و به‌س، ئه‌گه‌ر دکتۆر داوای شه‌فافیه‌ت ده‌کات حه‌قبو پێش ئاماژه‌کردن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ تیمی یه‌کێتی به‌شدار له حکومه‌تدا ئه‌م پرسه‌ی تاوتوێ بکردایه. چونکه به ژماره‌ی وه‌زیر و پێگه‌یان له پێشه‌وه‌ن.
چواره‌م: زانیاری نادروست دادی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نادات، بانکی ناوه‌ندی هه‌رێم- سلێمانی هه‌رچۆن ده‌ستی بردوه بۆ ئه‌ژمێری که‌سی و تایبه‌تی و فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت، کێشه‌ی پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کان و ده‌رمانیش هه‌ر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
تێبینی/ تێکڕای داهاتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ شه‌ش مانگی کۆتایی ساڵی 2021 نزیکه‌ی 120 ملیار دینار بووه مانگانه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment