رووسیا و توركیا لەسەر قەیرانی ئۆكراینا ناكۆكن شیکاری

نوچەنێت:

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "سەبارەت بە دۆخی ئۆكراینا ناكۆكین، بەڵام ئێمە  ڕێز لە تێروانینی ئەنقەرە دەگرین."

ئەمرۆ چوارشەممە (16/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "لەو كۆبوونەوەیەدا باسمان لە سیاسەتی دەرەوەی هەردوو وڵات كرد بەرانبەر پرسەكانی ئەمرۆ، بابەتی كۆبوونەوەكەمان باردۆخی ئۆكراینا بوو، كە پێویستە بە زووترین كات چارەسەر بكرێت."

لەبەشێكی تری قسەكانی لاڤرۆڤ ڕاشیگەیاند، "لەسەر بەو قەیرانە لەگەڵ ئەنقەرە هاوڕا نین، بەڵام ئێمە رێزی هەوڵوێستی توركیا دەگرین، چونكە هەوڵی داوە بەشێوەیەكی بابەتیانە مامەڵە لەگەڵ باردۆخەی ئێستا بكات، جێبەجێبكردنی رێككەوتنی مۆنترش بۆ داخستنی گەرووەكان هەر لەسەر ئەو بنەمایە بوو."

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەیان، گفتوگۆكردن بوو لەسەر دۆخی سووریا و لیبیا و قەرەباغ و باشووری قەوقاز و ئەفغانستان و ئەجێندا هاوبەشەكانی نێوانیان، بەڵام وردەكاری ئەو ناوچانە ئاشكرا نەكراوە.

هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "ئەو كۆبوونەوە لە دۆخێكی زۆر ئاڵۆز ئەنجام درا، بەڵام لەو باردۆخەش گفتوگۆ و رێگەی دیپلۆماسی بایەخی زۆر گەورەی هەیە."

لەبەشێكی تری قسەكانی ئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "دەبێت هەموو هەوڵێك بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی ئۆكراینا بكرێت، هەر لەسەرەتاوەش هەوڵمانداوە بە شێوەیەكی هاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ ئەو قەیرانە بكەین، بەو هیوای ئەو قەیرانەش چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی بكەین."

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوە كرد، "هەر لەسەرتای ئەو قەیرانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ هەردوو لایەنی ناكۆك بەردەوام بوو، بۆ ئەوەی بە ئاشتی چارەسەری قەیرانی نێوانیان بكەین، سوپاسی مۆسكۆ دەكەین پلانی تێپەڕینی دوو كەشتی سەربازیی بە رێگەی بۆسفۆڕ هەڵوەشاندەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین