سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ شاندێکى باڵاى باڵاى حیزبى ئوممەى عێراقى کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لەگەڵ شاندێکى باڵاى حیزبى ئوممەى عێراقى کۆبووە و بارودۆخى سیاسیى عێراق و ئاڵنگارییەکانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/ئادار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مەحموود حوسێن العکیلی کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا."

هەروەها لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی میوان ئیدانەی پەلاماری مووشەکیی سەر شاری هەولێریان کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق و تێکدانی سەقامگیری وەسفیان کرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین