زاملى :وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم و باڵیۆزى ئێران بانگهێشتى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێن کوردستانی

نوچه‌نێت

حاكم زاملى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و هێرشه‌ى له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئادارى 2022 حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كرد، په‌رله‌مانى عێراق میواندارى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق ده‌كات.

زاملى روونى كردووه‌ته‌وه‌، دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ده‌بێت و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌منیش تێیدا به‌شدار ده‌بن. سه‌باره‌ت به‌ كاته‌كه‌یشى ده‌ڵێ، "سبه‌ى یان رۆژى دواتر دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت".

دوێنێ شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حاكم  زاملى سه‌ردانى شوێنه‌ بۆردومانكراوه‌كانى هه‌ولێرى كرد و  له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یش زاملى ده‌ڵێ، "ئێمه‌ راپۆرتى خۆمان ئاماده‌ كردووه‌، داواى راپۆرتمان له‌ وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش كردووه‌، دواى تاوتوێكردنیان په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى ده‌بێت و به‌ڵام پێشتر هیچ زانیارییه‌ك بڵاو ناكه‌ینه‌وه‌".

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 13ى ئادارى 2022  به‌ 12 مووشه‌ك له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر، جگه‌ له‌ زیانى مادى هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.  ئه‌و هێرشه‌ى سوپاى پاسداران له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى جیهان و ناوچه‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ كرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین