ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

فەرمانگەی میدیا و زانیارى لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەرۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات و ئاوەدانکردنەوەى هەڵەبجە و چەند پرسێکى دیکەى تایبەت بەو پارێزگایە، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/ئادار/2022) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى فەرمانگەی میدیا و زانیارى ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم سێ تەوەر دەکات:

ــ لەژێر دروشمی (تەنها بە ئاوەدانی برینی هەڵەبجە سارێژ دەبێت) بەرز ڕاگرتنی یادی (٣٤)ەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە ١٩٨٨/٣/١٦، خستنەڕووی پێشنیار و دواکارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، و خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان.

ــ بابەتی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠٢٢/٣/١٣، و بەسەرکردنەوەی شوێنی بۆردومانەکە لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و شاندی هاوەڵی بۆ هەولێر بۆ ئەم مەبەستە لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٣/١٤.

ــ ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێویستە لە ئێستا زیاتر بەپێی تایبەتمەندێتییان بەرپرسیارەتی وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی کێشە و ناڕەزایی و پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بگرنە ئەستۆ، هەر وەزارەت و بەپێی تایبەتمەندێتی خۆی لە چوارچێوەی ئەرک و دەسەڵات و بەرپرسیاریەتییان کە بە یاسا بۆیان دەستنیشان کراوە، چونکە ئەمە بەرپرسیارەتی ئەوانە نەک تەنها سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین