پەرلەمانی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

په‌رله‌مانی کوردستان، ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشه‌کییه‌که‌ی سەر شاری هه‌ولێری کرد و رایگه‌یاند: به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ موشه‌کییه‌ ترسنۆکانه‌ ده‌که‌ین، که‌ شه‌وى ڕابردوو به‌بێ هیچ پاساوێک کرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی کوردستان.

شەوی رابردوو( 13/ئازار/2022)هێرشێکی موشەکی کرایە سەر شاری هەولێر،بووە هۆی کۆمەڵێک زیانی ماددی و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە. بەم هۆیەوە پەرلەمانی کوردستان راگەیێةدراوێکی بڵاوکردەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان:

به‌ناوى په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ زۆر به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌کییه‌ ترسنۆکانه‌ ده‌که‌ین، که‌ شه‌وى رابردوو به‌بێ هیچ پاساوێک کرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی کوردستان، سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ که‌ هیچ زیانێکى گیانیى لێنه‌که‌وته‌وه.‌

ئێمه‌ له‌ کاتێکدا نیگه‌رانی و هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر ده‌رده‌بڕین، له‌ هه‌مان کاتدا داوا له‌ حکومه‌تی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین، کارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه‌ بکه‌ن و هه‌وڵه‌کانی خۆیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر رێگه‌ نه‌درێت ده‌ستدرێژی بکرێته‌ سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیان.

ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.

په‌رله‌مانی کوردستان

2022/3/13

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین