سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەدووەم ڕۆژى کۆڕبەندى دیپلۆماسیى ئەنتاڵیا، لەگەڵ هەر یەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (12/ئادار/2022)، لە چوارچێوەى کۆڕبەندى دیپلۆماسى ئەنتاڵیا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وا بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە.

دوێنێ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، " نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتى فه‌رمى گه‌یشته‌ توركیا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له‌ كار و چالاكییه‌كانى کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیى ئانتالیادا ده‌كات."

هەروەها دوێنێ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەراوێزى کۆڕبەندى دیپلۆماسى ئەنتاڵیا لەگەڵ لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر و جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین