سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر هەنگاوەکانى پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لەگەڵ موقتەدا سەدر، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى چەند پرسێکى تایبەت بە عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ئادار/2022)، سەرۆک مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەرى ڕەوتى سەدر پرۆسەى سیاسییان لە عێراق تاوتوێ کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئێوارەى ئەمڕۆ سەماحەتی موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین