پارتی گەشەپێدانی تورکمانی: حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەست کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، حەوتەمین کۆنگرەی خۆی لە هوتێل شیراتۆنی شاری هەولێر بەست، محەمەد ئیلخانی وەکو سەرۆک هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە(9/ئازار/2022) محمەد سەعدەدین ئیلخانی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، دەربارەی کۆنگرەی پارتی گەشەپێدان لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند "پارتی گەشە پێدانی تورکمانی حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بە ئامادە بوونی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەنجامدا. من وەکو سەرۆکی حزبی پارتی گەشەپێدان هەڵبژیردرام  بەکۆی دەنگی کۆنگرە، هەروەها( 25) کەس وەکو ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردران کە(300 )ئەندام لە کۆنگرە، لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و عێراق بەشداربوون".

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، سەبارەت بە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرەکەیان دەڵێت"جەختمان لەوەکردەوە کاربکرێت بۆ بەدیهێنانی مافەکانی پێکهاتەکان، بەتایبەتی مافی پێکهاتەی تورکمان و پشگیری دامەزراوە شەرعییەکانی کوردستان بەتایبەتی پەرلەمان، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم، هەوڵبدرێت بۆ یەکریزی هێزە سیاسییەکان و برایەتی لە نێوان پێکهاتەکان بۆ پارێزگاری کردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەو ئەزمونە دیموکراسییە لە هەرێمی کوردستان و پرۆسە و سیاسی تەعدودیەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە هەموو لایەنەکان بەرەو پێشبخرێت". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین