بکوژی ماریا دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت

بکوژی ماریا مەغدید، کە بەر لە سێ رۆژ لە شەقامی100مەتری هەولێر کورژرا، ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک بە هەماهەنگی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک و هەولێر، دەستگیرکرا

.پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، بەپێی راگەیێندراوەکە که‌سێک تۆمه‌تباره‌که‌ی داڵده‌ دابوو، ئێستا له‌گه‌ڵ بکوژه‌که‌ ده‌ستگیر کراوە.

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌که:‌

دوای ئەوەی لە رێکەوتی (7/3/2022) کەسێک کوژرا بە ناوی (ئیمان سامی مه‌غدید) ناسراو بە (ماریا) لەلایەن براکەیەوە لە شەقامی 100 مەتری، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێک وورد ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، نەهێشتنی تاوانی کەرکوک  و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بە هەماهەنگی توانیان بکوژەکە لە شاری کەرکوک بە ناوی (ا. س. م) و کەسێکی تر کە تۆمەتباری داڵدە دابوو دەستگیر بکەن، ئێستا تۆمەتباران دەستبەسەرن و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین