قەتەر نێوەندگيرى لە نێوان ئێران و ئەمەريكا دەكات
نوچەنێت:
رۆژنامەى (فاينشاڵ تايمز)ى بەريتانى بڵاويكردەوە، بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكا رايگەياند، "قەتەر بۆ دەستپێكردنەوەى دانوستاندنەكانى دۆسيەى ئەتۆمى ئێران لە رێگەى پاڵپشتى پلانى هاوبەش بۆ ئەو رێككەوتنەى رۆڵى گەورەى بينى، چونكە راستەوخۆ نێوەندگيرى لە نێوان هەردوو وڵات كرد."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا ئاماژەى بەوە كرد، "دەوحە پەيامى هەردوو وڵاتى بۆيەكتر گواستۆتەوە، بۆ ئەوەى زەمينەيەك ساز بكات هەردوولا دەست بە دانووستاندنەكان بكەنەوە، كە ئيدارەى پێشووى ئەمەريكا لە (2018) يەكلانە رێككەوتنى لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە.
فاينشاڵ تايمز ئەوەشى ئاشكراكردووە، بەرپرسانى قەتەر ئاسانكارى زۆريان بۆ ئەوە كردووە، پرسى ئاڵوگۆڕى دەستگيركراوانى هەردوولا و لادانانى هەندێك سزا نەبنە رێگر لەربەدەم بەرەو پێشچوونى دانوستاندنەكانى نێوان ئەمەريكا و ئێران.
پێشتريش دەوحە رۆڵى سەرەكى لە دانوستاندنەكانى نێوان ئەمەريكا و بزووتنەوەى تاڵيبان هەبوو، كاتێكيش لە سەرەتاى ئەمساڵ تەميم بن حەمەد سەردانى كۆشكى سپى كرد، لەگەڵ جۆبايدن گفتوگۆيان لەسەر پرسى ئێران كردبوو.
دواى ئەو سەردانەى ميرى قەتەر بۆ ئەمەريكا، محەمەد بن عەبدورەحمان ئال سانى، وەزيرى دەرەوەى قەتەر سەردانى ئێرانى كرد، لە هەفتەى رابردووش لەگەڵ حوسێن ئەمير عەبدوليهان، وەزيرى دەرەوەى ئێران گفتوگۆيان لەسەر ئەو پرسانەى بەربەستن لەبەردەم داواكارييەكانى واشنتن كرد.
سەرەتاى ئەمساڵ ئيبراهيم رەئيسى سەردانى قەتەرى كرد و لەگەڵ ميرى قەتەر كۆبوونەوە، گفتوگۆيان لە سەر چەند پرسێك كرد.
لە لايەكى ترەوە ئينريكى مۆرا بەرپرسى هەماهەنگى يەكێتى ئەوروپا رايگەياند، "ئێستا كاتى ئەوەيە واشنتن و تاران دەست بە دانوستاندنەكان بكەنەوە، بۆ ئەوەى لە ماوەيەكى كەم بگەن بە رێككەوتنى ئەتۆمى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment