له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك په‌رله‌مان پێنج پێشنیار به‌ حكومه‌ت ده‌دات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك پێنج پێشنیار به‌ حكومه‌ت ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى بازاڕ بكرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى ئادارى 2022 میدیاى عێراقى به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ په‌رله‌مان پێنج پێشنیارى به‌ حكومه‌تى عێراق داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى نرخى به‌رزبوونه‌وه‌ى خۆراك بكرێت. 

نووسراوه‌كه‌ كه‌ واژووى حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ رسومات و باجى سه‌ر ماده‌كانى "برنج، گه‌نم، رۆنى رووه‌كى" بكرێت. رێگه‌ به‌ خاوه‌ن ئاش و كارگه‌كانى ئارد بكرێت، تا گه‌نم هاورده‌ بكه‌ن و بیخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

سێیه‌م و چواره‌م پێنشیاریش په‌یوه‌ندى به‌ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌وه‌ هه‌یه‌، تێیدا هاتووه‌ ماده‌كانى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ زیاد بكرێن به‌ تایبه‌ت ئارد و برنج و رۆن، جیا له‌مه‌یش پاره‌ى زۆرتر بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى ته‌رخان بكرێت. له‌كۆتاییشدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ شایسته‌ داراییه‌كانى جووتیاران بدرێن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ به‌رهه‌م زیاتر هان بدرێن.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین