پارێزگارى هەولێر: ڕێنماییەکانى خۆپارێزى گۆڕانکارى بەسەردا دێت و ڕێکارەکان توندتر دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ ڕایگەیاند، زانیارى و هەواڵەکانى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خۆش نین، ئێستا هەرێمى کوردستان لە ناو شەپۆلى دووەمى کۆرۆنادایە، پارێزگارى هەولێر گوتیشى: بە دڵنیاییەوە ڕێکارەکان بەرەو توندى دەچن.

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ کونسوڵى ئیمیارات لە هەولێر، ئەمڕۆ لە قاوەخانەى مەچکۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەند: "هەرێمى کوردستان ئێستا لەناو تەوژمی دووەمی کۆرۆنادایە، رێکارەکان  بەرەو تووندی دەچن و رەنگە ئەمڕۆ یان سبەى ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر کۆببێتەوە، بەڵام کەرەنتین راناگەیێندرێت."

پارێزگارى هەولێر دەشڵێت: داوا لە هاووڵاتیان دەکەم پابەندى ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و ئەگەر هەر بەمشێوەیە ژمارەى توشبووان بەرزبێتەوە، ڕێنماییەکان گۆڕانکارى بەسەردا دێت و ڕێکارەکان توندتر دەبن. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین