سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى کەندا لە عێراق کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (8/ئادار/2022)، لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی کەنەدا جەختی "لە گرنگی پێگەی ھەرێمی کوردستان کردەوەو ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێزانینی بۆ قوربانیدانی گەلی کوردستان لە شەری داعش و پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان ھەیە."
دەشڵێت، باڵیۆزى کەنەدا "ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لە بواری ئابوری و زانستی و ئەکادیمی نیشاندا."
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا، "ھەروەھا سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵی کەنەدای لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا کرد."
بەرز ڕاگرتنی پێگەی ئافرەت لە کوردستان و فراوانکردنی بەشداریی ئافرەت لە کایە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە تەوەری تری كۆبوونەوەکە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment