عێراق هه‌نارده‌ى نه‌وتى بۆ ئوردن راگرتووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ" ئاشكراى كرد، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كان هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئوردن وه‌ستاوه‌، ده‌سه‌ڵاتى باڵاى ده‌توانێ بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بدات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى ئادار كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى له‌سه‌ر وه‌ستاندنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئوردن روونكردنه‌وه‌ى به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و  پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌نارده‌كه‌ وه‌ستاوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ هاتووه‌، "نه‌ناردنى نه‌وتى خاو بۆ ئوردن له‌ مانگى شوباتى 2022 به‌هۆى هه‌ندێك بڕگه‌ى رێككه‌وتنى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى وزه‌ و سامانه‌ كانزاییه‌كانى ئوردنه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ 28ى كانوونى دووه‌مى 2022 كۆتایى پێدێت".

كۆمپانیاى سۆمۆ ده‌شڵێ، "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كه‌ ده‌بێت به‌ بڕیارێكى ده‌سه‌ڵاتى باڵاوه‌ بێت".

به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى نێوان عێراق و ئوردن رۆژانه‌ى بڕى 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى كه‌ركووك به‌ ئوردن ده‌درێت به‌ نرخێكى كه‌متر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین