وەزارەتى پێشمەرگە: ئەمەریکا پەشیمان نەبۆتەوە لە پێدانى سێ مووچە بە لیوا هاوبەشەکان کوردستانی

نوچەنێت:

ئەگەرچى وا بڕیار بوو هەفتەى ڕابردوو سێ مووچە بە لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە پێبدرێت، کە ژمارەیان (12) لیوایە، بەڵام تا ئێستا ئەم سێ مووچەیە دابەش نەکراوە و وەزارەتى پێشمەرگەش روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

لەبارەى دواکەوتنى دابەشکردنى مووچەى لیوا هاوبەشەکان، بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمەریکییەکان پەشیمان نەبوونەتەوە لە دابەشکردنى سێ مووچەکە، هۆکارى دواکەوتنەکەى بە هۆى دروستبوونى کێشەیەکە لە هەژماری بانکی و گواستنەوەی پارەکە لە ئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان.

هەفتەى ڕابردوو، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایاگەند، لیوا هاوبەشەکانى سەر بەوەزارەتى پێشمەرگە سێ مووچە بەسەریەکەوە وەردەگرن، بەڵام بە هۆى کێشەیەکى ئەژمارى بانکى تا ئێستا ئەم سێ مووچەیە دابەشنەکراوە، لە کاتى هاتنى پارەکە لە ئەمەریکا، ڕاستەوخۆ دەچیتە سەر ئەژماۆرى بانکى وەزارەتى پێشمەرگە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین