ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمى کوردستان ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئاشکرا دەکات و ئەنجومەنی ئابووری، "وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە."

ئەمڕۆ شەممە (5/ئادار/2022) ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتیى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچوو.

ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "گفتوگۆ دەربارەی ڕاپۆرتی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی باج و رسومات لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا وپارێزگاکان كرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى ئەنجوومەنى ئابوورى لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیارێک خراونەتەڕوو لەوانە، "پێداچوونەوە بە یاسا وڕێنماییە بەرکارەکان و پێشخستنی سیستمی ئەلکترۆنی تۆماری داهاتەکان و لابردنی ئاستەنگەکانی رووتین وبڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر داهاتی گشتی ناو ئەو سیستمە ئەلکترۆنیە بۆ ڕای گشتی وخستنەڕووی بوارەکانی خەرجکردنیان بوو."

مەسرور بارزانى، سەرۆک کوومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، "جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە کاروبارەکانی حکومەت و بەتایبەتی بۆ تۆمارکردنی خەرجی و داهاتەکان کردەوە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی شەفافیەت و سنووردانان بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتی گشتی و کەمکردنەوەی رووتین و ئەڵقە زیادەکانی پرۆسەی ڕاییکردنی مامەڵەکانی پەیوەست بە کۆکردنەوەی داهاتی گشتی."

سەبارەت بە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا دەشڵێت، "هەوڵەکان بەردەوامە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە هەوڵدانی جدی بۆ دابینکردنی بودجەی هەرێم ومووچەی مووچە‌خۆران."

هەروەها ئەنجومەنی ئابووری، "وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین