ئەمڕۆ ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (5/ئاگادار/2022)، بەسەر پەرشتى مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێکى ئابووریى بەپێى هەواڵى میدیا ناوخۆییەکان کۆدەبێتەوە.
وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان بابەتى مووچە گفتوگۆى لەسەر بکرێ، هاوکات قوباد تاڵەبانى ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکات لەسەر پرسى کۆکردنەوەى داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان.
جێگەى ئاماژەپێدانە، دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، مانگەکانى ڕابردوو (25) مانگ دەستیپێدەکرێ، بەڵام مووچەى مانگى دووى ئەمساڵ تاوەکو ئێستا دابەنەشکراوە، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە (3-3-2022) هۆکارەکەى بۆ نەناردنى (200) ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان گەڕاندەوە، هاوکات نەگەڕاندنەوەى داهاتى بەشێک لە پارێزگاکان ئەویش بەهۆکارێکى ترى دواکەوتنى مووچە ناوبرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment