رێکخراوی ئایسۆ هەرێمی کوردستانی بە فەرمی ناساند کوردستانی

نوچەنێت

رێکخراوی ئایسۆ، بە فەرمی هەرێمی کوردستانی وەک هەرێمێک لە عێراق ناساند و کۆدی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان دانا.

ئەمڕۆ هەینی( 4/ئازاری/2022) رێکخراوی ئایسۆ هەرێمی کوردستانی بە فەرمی ناسی و کۆدی تایبەتی بۆ دانا. تاکو ئێستا 160وڵات لەم رێکخراوە ناسراون.

رێکخراوی (ئایسۆ International Organization for Standardization ) رێکخراوێکی جیهانییە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ دانانی پێوە‌ری مۆڵە‌تە‌ بازرگانی و پیشە‌سازییە‌کان و کارە‌کانی پە‌یوە‌ست بە‌ تە‌کنە‌لۆژیا،‌ تاوەکو‌ ئێستا زیاتر لە‌ 160 وڵات‌ لە‌لایە‌ن ئە‌‌م رێکخراوە‌ ناسێندراوە‌‌

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای رە‌زامە‌ندیی رێکخراوی ئایسۆ ھە‌رێمی کوردستان بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی یونیکۆد (Unicode) دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئە‌م ناساندنە‌ی ھە‌رێمی کوردستان‌، جگە‌ لە‌وە‌ی ئاڵای کوردستان دە‌ناسێندرێت وە‌ک ھە‌رێمێک لە یونیکۆد، کارئاسانی دە‌کات بۆ بە‌ستنە‌وە‌ی دامودە‌زگاکانی ھە‌رێمی کوردستان بە‌ دامودە‌زگا نێودە‌وڵە‌تییە‌کانەوە.

ئێستا کۆدی هەرێمی کوردستان، پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لەخۆ دەگرێت. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، داوای زیادکردنی کۆدی پارێزگای هەڵەبجەش کراوە کە لە داهاتوویە‌کی نزیکدا زیاد دەکرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین