رێزان شێخ دلێر: دەبێت پەیوەندی و دانوستان لە نێوان پارتی و یەکێتی هەبێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە دەرگای خۆ بەربژێرکردن، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکرێتەوە. ئایا دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە نیازن بەربژێری جیاوازیان هەبێت یان سەر لە نوێ دەرگای دانوستانەکان دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە (3/مارس/ 2022) رێزان شێخ دلێر راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتی: دەڵێن دەرگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کاندیدەکان دەکرێتەوە بەڵام تا ئێستا دیار نییە کاتەکەی کەی دەبێت.

 سەبارەت بە دووبارە ئەگەری گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان یەکێتی و پارتی رێزان شێخ دلێر دەڵێت: ئەوە کۆتایی نییە دەبێت پەیوەندی و دانوستان هەبێت لەنێوانیاندا، بەڵام تا ئێستا هەردووکیان گرنگی بە بەربژێرەکانی خۆیان دەدەن.

سەبارەت بە کۆتا پێشهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، راوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت دانیشتن بکرێت و پەرلەمان جارێکی تر دەرگای خۆپاڵاوتن بکاتەوە تا سێ رۆژ دواتر دووبارە چاوەڕوان دەکرێت تا مانگێک، وەکو ئێستا کە دەیبینین کە سێ مانگی بەسەردا رۆشتووە تا کو ئێستا سەرۆککۆمار دیاری نەکراوە، لەبەر ئەوەی کێشەکان لە عێراق جارێ سەختە لەبەر ئەوە ئەگەر رێککەوتن و سازان نەبێت لەناو کوتلە سیاسییەکاندا بەم شیوە دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین