بەهۆى شەڕى ئۆكراينا ئيسرائيل ترسى لە بەهێزبوونەوەى ئێران هەيە
نوچەنێت:
لێكدانەوەكانى ئيسرائيل بەهۆى ئەوەيە، پێشتر ئاسمانى سوورياى بۆ واڵا كرابوو، بە ئازادانە هێرشى دەكردە سەر پێگەكانى ئێران لەو وڵاتە، هەروەها خواستى ئەوەشى هەبوو تواناى ئێران بۆ بەرهەمهێنانى مووشەكى ئەتۆميى كۆتايى پێبهێنێت.
هێرشەكانى ئيسرائيل بەو شێوەى رابردوو بۆ سەر پێگەكانى ئێران لەناو خاكى سووريا، پەيوەست بوو بە چاوپۆشى رووسيا بەرانبەر ئەو هێراشانە، لەلايەكى تريشەوە دەرفەتى گەيشتن بە رێككەوتنى نێودەوڵەتى لەگەڵ ئێران لە ڤيێنا بۆ وەڵامى خواستەكانى ئێران هەبوو، لە هەمانكاتيش ئايندەى قەيرانى ئۆكراينا جيهانى سەرقاڵ كردبوو، ئەوانەش دەرفەتى گرنگ بۆ ئەوەى ئيسرائيل بە ئازادانە هێرشەكانى بۆسەر ئێران بەردەوام بێت.
لێكەوتە جۆراوجۆرەكان
يۆناسان فريمان، مامۆستاى زانستە سياسييەكان لە زانكۆى عيبرى رايگەياند، "ئەو قەيرانە لەسەر چەندين ئاست لێكەوتەى لەسەر پەيوەندييەكانى رووسيا ئيسرائيل دەبێت، بۆچوونى من ئيسرائيل ترسى لە تواناكانى هێشەكانى لە ئاسمانى سووريا هەيە، هەرچەندە بەهۆى ئەو قەيرانە بۆشايى لە پەيوەندى نێوان تەلئەبيب و مۆسكۆ دروست بێت، بەڵام بەهۆى پاڵپشتى ئيسرائيل بۆ ئەمەريكا، تواناكانى ئيسرائيل بۆ كاركردن لەو ناوچەيە سنووردار دەبێت."
سەبارەت بە مەترسيە ئابوورييەكانيش، فريمان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئيسرائيل مەترسى لە پەيوەندى ئابوورى خۆى و رووسياش هەيە، چونكە ئارد لە مۆسكۆ هاوردە دەكات، هەروەها هەندێك نەوتيش لەو وڵاتە دەكڕێت، تا ئێستاش ئيسرائيل بۆچوونى وايە، دەبێت پاڵپشتى ئەو سزايانە بكات كە رۆژئاوا بەسەر رووسيا سەپاندوويەتى، بۆيە پێويستە لەو بارەيەوە بڕيارێك بدات، ئەوەش وايكردووە لێكەوتەكانى جۆراوجۆر بێت."
چاوەڕوانى رووسيا
دەربارەى هەڵوێستى چەند رۆژى رابردووى ئيسرائيل، يۆناسان ئاماژەى بەوە كرد، "ئيسرائيل هەندێك سەركۆنەى ئەو هێرشانەى كردووە، بەڵام پێويستە لەسەرى ئەگەر سزاكان بەسەر مۆسكۆ سەپێندران، دژى كام لەو سزايانە دەبێت، ئەوەى جێگەى سەرنجە تا ئێستا تەلئەبيب تەنيا چەند قسەيەكى كردووە، بۆيە پێويستە كرۆكى ئەو رێكارانە ديارى بكات كە لە داهاتوو دژ بە رووسيا پەيڕەوى دەكات، ئەوەشە وايكردووە رووسيا چاودێرى بڕيارەكانى تەلئەبيب بكات، چونكە ئيسرائيل هەر كارێك بكات كاريگەرى لەسەر پەيوەندييەكانى لەگەڵ مۆسكۆ دەبێت."
يائير لايبيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بە دوو دڵييەوە رايگەياند، "هێرشى رووسيا بۆسەر ئۆكراينا پێشێلكردنێكى مەترسيدارى سيستەمى نێودەوڵەتييە، سەركۆنەى ئەو هێرشە دەكەين، ئامادەين هاوكارى مرۆيى پێشكەش بە گەلى ئۆكراينا بكەين."
ئامانجەكانى ئێران لە سووريا
ئەو هەڵوێستەى ئيسرائيل كاريگەرى لەسەر پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا دەبێت، بەتايبەتيش بۆ هێرشكردنە ئامانجەكانى ئێران لە سووريا پێويستى بە رەزامەندى رووسيايە.
لە ماوەى رابردوو ئيسرائيل سەدان هێرشى كردۆتە سەر گروپەكانى ئێران و حزبوڵاى لبنانى لە سووريا.
يانيف كۆبۆفيچ، پەيامنێرى سەربازى رۆژنامەى هارتسى ئيسرائيلى رايگەياند، "سەرچاوەى سەرەكى دڵەڕاوكێى سوپاى ئيسرائيل بەهۆى دروستبوونى بەربەستە لەبەردەم پەيوەندى مۆسكۆ ــ تەلئەبيب لە سووريا، چونكە ئيسرائيل زۆر بە وردى بنكەكانى سەربە ئێران و حزبوڵاى لە سووريا دەپێكا، ئەگەريش هەيە بەهۆى ئەو دۆخەى ئۆكراينا ڤلاديمێر پۆتين سياسەتەكانى بەرانبەر هێرشەكانى ئيسرائيل لە سووريا و شوێنەكانى تر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگۆڕێت، بۆ گێڕانەوەى پێگەى خۆشى ئەگەر هەيە سنوورێك بۆ هێرشەكانى ئيسرائيل دژ بە ئێران لە سووريا دابنێت، ئەوەش بۆ خۆپاراستنە لە بەريەكەوتنى وڵاتەكەى لەگەڵ تەلئەبيب لە سوويا."
لە (2015) لە دواى دەستوەردانى سەربازى رووسيا، تەلەئبيب و مۆسكۆ رێككەوتن لە سەر ميكانزمى خۆپارستن لە روبەڕووبوونەوەى يەكترى، لەكاتى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر پێگەكانى ئێران لەو وڵاتە.
لەبەشێكى ترى قسەكانى كۆبۆڤيچ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بەرپرسانى ئيسرائيل چاوپۆشيان لە گواستنەوەى چەكى پێشكەوتووى رووسى بۆ سووريا و وڵاتانى تر لەو ناوچايە دەكرد، ئەوەش بە ئامانجى دروستكردنى هاوسەنگيەك بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەى هێزى سەربازى رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، تا ئەو ماوەى رابردووش ئيسرائيل بۆچوونى وابوو رووسيا بايەخى زۆر بە هەبوونى ئێران لە سووريا نادات، بەڵكو مۆسكۆ دەيەوێت رۆڵى سەرەكى لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەى سووريا لەدواى شەڕ ببينێت."
رووسيا هەژموونێكى سەربازى فراوانى لە سووريا هەيە، پاڵپشتى حكومەتى بەشار ئەسەد دەكات، رووبەڕووى ئۆپۆزسيۆنى ئەو وڵاتە دەبێتەوە.
سەبارەت بە نيگەرانييەكانى ئيسرائيل، يانيف ئاشكراى كرد، "بەرپرسانى سەربازى ئيسرائيل دەڵێن، ترسى ئەوەمان هەيە ئێران لە رووسيا نزيك بێتەوە، لەبەرانبەردا مۆسكۆ ئازادى زياتريان لە سووريا پێبدات، لە لايەكى تريشەوە رووسيا سيستەمى پێشكەوتوو بۆ لەكارخستنى سيستەمى (GPS) و رێكارەكانى شەڕ و هێرشى ئەليكترۆنى دژ بە ناتۆ و كارەكانى ترى رۆژئاوا لە دەرياى ناوەڕاست بگرێتەبەر، ئەوەش دەبێتە دانانى سنوورێك بۆ سوپاى ئيسرائيل لە هێرشەكانيان، ئەگەريش هەيە تەكنەلۆژياى سەربازى و مەدەنى ئيسرائيل لەكار بخات."
رێككەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران
لە لايەكترەوە ئيسرائيل ترسى هەيە هێرشە سەربازييەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، سەرنجى نێودەوڵەتى لەسەر گەيشتن بە رێككەوتنى توندتر لەگەڵ ئێران بۆ دۆسيەى ئەتۆمى خاو بكاتەوە.
نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل، لەسەرەتاى دانيشتنى هەفتانەى يەكشەمەى رابردوو رايگەياند، "گفتوگۆكانى دۆسيەى ئەتۆمى ئێران لەگەڵ وڵاتانى تر هەنگاوى گەورەى ناوە، پێمانوايە لە ماوەيەكى زۆر كورت رێككەوتنەكە واژۆ دەكرێت، ئەو رێككەوتنە نوێيەش بەراورد بە رێككەوتنى (2015) بۆ ئێران ماوەكەى كورتتر و لاوازترە."
لە (2015) ئێران لەگەڵ ئەمەريكا و فەرەنسا و بەريتانيا و چين و رووسيا و ئەڵاڵمانيا رێككەوت، بەڵام لە (2018) ئەمەريكا لەو رێككەوتنە كشاوە سزاكانى بەسەر ئێران سەپاندەوە.
ئەو رێككەوتنە كۆمەڵێك كۆتوبەند بەسەر پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران دەسەپێنێت، رێگەى نادات ئێران چەكى ئەتۆمى بەرهەم بهێنێت، لە بەرانبەردا، سزا نێودەوڵەتييەكانى لەسەر هەڵدەگيرێت.
سەبارەت بە ترسى ئيسرائيل لە ئێران، فريمان دەڵێت، "تەلئەبيب لەوە دەترسێت، ئەو شەڕەى ئۆكراينا ئێران هان بدات، بەهۆى ئەو دۆخەوە وابزانێت پێگەى بەهێزە و وڵاتانى رۆژئاوا شەڕيان ناوێت، بەڵكو دەيانەوێت بگەنە رێككەوتن، ئەوەش وابكات ئێران خواستەكانى بەرانبەر رێككەوتنى ئەتۆمى بەرزبكاتەوە، بۆ ئەوەى ببێتە سنوورێك بۆ سزا سەپێندراوەكانى سەرى، ئەو دۆخەش وابكات رۆژئاوا بەرانبەر ئێران سازش بكات بە كەمتر لەو خواستانەى ئيسرائيل هەيەتى، ئەگەر واژۆكردنى ئەو رێككەوتنە بەگوێرەى خواستى تەلئەبيب بێت دەكات بەرانبەر ئێران دەستكراوەترى دەكات، چونكە ئەگەر ئەوە نەكرێت، تاران بۆ گەيشتن بە چەكى ئەتۆمى هەوڵەكانى ناوەستێنێت، ئەو شەڕە لە نێوان رووسيا ئۆكراينا وادەكات ئێران بە پێويستى بزانێت لەپێناو پارێزگارى لەخۆى چەكى ئەتۆمى بەرهەم بهێنێت، چونكە لە رابردوو كيێڤ سازشى لە سەر بەدەستهێنانى ئەو چەكە كرد، بۆيە بەم دۆخەى ئەمڕۆ گەيشت."
لە لايەكى ترەوە ماڵپەڕى (تايمز ئۆف ئيسرائيل) بڵاويكردەوە، بۆيە ئيسرائيل چارەسەرى ديپلۆماسى كێشەى ئۆكراينا بە باشتر دەزانى بۆ كۆتايى هێنان بەو ناكۆكيە، چونكە پێى وابوو چارەسەرى ديپلۆماسى وايدەكرد جيهان بايەخى زياتر بە دانوستاندنەكانى ڤيێنا بدات، چونكە هێزە جيهانييەكان لە رێككەوتنى ديپلۆماسى نزيكەوتبوونەوە، ئەوەش زياتر لە بەرژەوەندى ئيسرائيل بوو، كە گەڕانەوەيەكى هاوبەشە لەگەڵ ئەمەريكا، لە هەمانكات ئێرانيش بەو رێككەوتنە ئەتۆمييە پابەند دەبوو.
بەرزايەكانى جۆلان
لە لايەكى ترەوە فريدمان پێى وايە، "رووسيا بڕيارى داوە، پاڵپشتى سەپاندنى دەسەڵاتەكانى ئيسرائيل بەسەر بەرزايەكى جۆلانى سووريا سەپاندووە نەكات، پێشتريش رووسيا رجەختى لەسەر هەڵوێستى خۆى كردووە."
بەڵام لە ناكاو ديمترى بۆليانسكى، باڵيۆزى رووسيا لە نەتەوە يەكگرتووەكان، "هێرشى كردە سەر ئيسرائيل و جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، مۆسكۆ دان بەسەروەرى ئيسرائيل بەسەر جۆلان نانێت، ئەو ناوچانە بەشێكى دانەبڕاوە لە سووريا."
باڵيۆزى رووسيا چەند كاتژمێرێك پێش هێرشەكانى وڵاتەكەى بۆ سەر ئۆكراينا رايگەياند، "ئيسرائيل دەستى بە فروانكردنى نيشتەجێبوون لە بەرزايەكانى جۆلان كردووە، ئێمە بەرانبەر ئەو هەوڵانەى ئيسرائيل هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەين، چونكە ئەوە پێچەوانەى بەندەكانى رێككەوتنى جێفە لە (1949) "
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment