فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا (80) ئۆتۆمبێلى سەربازى رووسيا تێكدەشكێنێت تورکیە

نوچەنێت:

سوپاى ئۆكراينا بۆ بەرپەرچدانەوەى هێرشەكانى رووسيا، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى  تورکیا بەكاردەهێنێت، بەرپرسێكى سەربازیى ئۆكرايناش دەڵێت، بەگوێرەى دوايين ئامار تا ئێستا (80) ئۆتۆمبێلى سەربازى رووسيايان تێكشكاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، (2/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە، سەرۆكى ئيدارەى سەربازى ئۆكراينا رايگەياند، "لەبەرەى شەڕى سوومى لە رۆژهەڵاتى سنوورى ئۆكراينا رووسيا، لە رێگەى بەكارهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيازياتر لە (80) ئۆتۆمبێلى سەربازى رووسيايان تێكشكاندووە."

لە لايەكى ترەوە ئۆليسكى ريزنيكۆف رايگەياند، "كاروانێكى نوێى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيامان لەو نزيكانە بەدەست دەگات، ئەوەش كاريگەرى خۆى دەبێت."

لەگەڵ دەستپێكردنى هێرشەكانى رووسيا، فاسيل بودنار، باڵيۆزى ئۆكراينا لە توركيا، بە بايەخەوە باسى لە كاريگەرى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا كرد لە بەرپرچدانەوەى هێرشەكانى رووسيا.

پێشتر ديمترى بيسكۆف، وتەبێژى كۆشكى كرملين رايگەياند، "ئێمە نيگەرانين لە فرۆشتنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا بە سوپاى ئۆكراينا، چونكە كاريگەرى لەسەر ناوچەى دۆنباس دەبێت."

ساڵى رابردوو، ئەندرى تاران، وەزيرى بەرگرى ئۆكراينا و لەگەڵ بەرێوەبەرى كۆمپانياى بايكار، بۆ فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لێتێگەيشتنيان واژۆكرد، بۆ چاكردكردنەوەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئۆكراينا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین