داگيركردنى ئۆكراينا بەربەست لەبەردەم هەوڵەكانى ئيسرائيل دروست دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

هەرچۆن سەيرى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا بكەين، هيچ ئاماژەيەكى باشى بۆ بەرژەوەندييەكانى ئيسرائيل تێدا نييە، كە لە بنەڕەتەوە هەوڵدەدات رێگرى لە پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران و بەهێزبوونى پێگەى ئەو وڵاتە لە سووريا بكات.

ئيسرائيل بە ئاشكرا رايگەياندووە، بە هەموو شێويەك دژ بە رێككەوتنى دۆسيەى ئەتۆمى نێوان ئێران و وڵاتە زلهێزەكانم، چونكە پڕە لە كەموكوڕى، دواى چەند ساڵێك ئێران دووبارە دۆسيە ئەتۆمييەكەى دەسنكارى دەكاتەوە.

دەزگا ئەمنييەكانى ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوە داخراوەكانى خۆيان هيواخوازن، ئەو رێككەوتنە زۆر بە خێرايى واژۆ بكرێت، بۆ ئەوەى ماوەيەك دۆسيەى ئەتۆمى لە ژێر چاودێرى دا دەبێت، ئەوەش وادەكات تەنيا ئەو ماوەيە رێگە لە بەرەوپێشچوونى ئێران دەگيرێت، بەڵام دواتر دووبارە پەرە بە تواناكانى دەداتەوە.

ئيسرائيل پلانى وابوو، دەرفەتێك بقۆزێتەوە، بۆ ئەوەى دەزگا ئەمنييەكانى وڵاتەكەى هەندێك كات بەدەست بهێنن، بۆ تەواوكردنى ئامادەسازييەكان هەركاتێك پێويستى كرد  هێرش بكەنە سەر ئێران. 

رووداوەكانى ئەم دواييەى ئۆكراينا نيشانەى پرسيارى گەورەى لەسەر واژۆكردنى رێككەوتنى ئەتۆمى ئێران دانا، بەڵام ئەو گريمانەيەش هەيە، ئەگەر سزاى توند بەسەر رووسيا بسەپێندرێت، پەيوەندى نێوان رووسيا و رۆژئاوا لە دۆسيەى ئەتۆمى ئێران زۆر كەم دەبێتەوە.

سەركەوتنى رووسيا لە ئۆكراينا بۆ ئەوەيە بەرەو رۆژهەڵاتى ناوەڕاستيش هەنگاو بنێت، ئەوەش لە كاتێكدايە ئيسرائيل بە نيەتپاكييەوە لە سووريا پەيوەندى لەگەڵ رووسيا هەيە، لەو چەند ساڵەى رابردووش تەلئەبيب سوور بوو لەو ناوچەيە زيان بە بەرژەوەندييەكانى مۆسكۆ نەگەينێت، بەڵام لەوەدا سەركەوتوو نەبوو، چونكە پەيوەندى نێوانيان بەهۆى چالاكييەكانى سوپاى ئيسرائيل لە سووريا گرژى و ئاڵۆزى تێدەكەوت، بەڵام ئەو ئاڵۆزيانە بەردەوام نەبوو، چەند هەفتەيەك پێش ئێستا فڕۆكە شەڕەكەرەكانى رووسيا بە هاوبەشى لەگەڵ فڕۆكەى سوورى بە ئاسمانى ناوچەكە دەسوڕانەوە، ئەو رووداوە ئەو پرسيارەى وروژاند، ئەگەر كارە هەوڵێك بێت بۆ بەرتەسكردنەوەى چالاكييەكانى ئيسرائيل لە لە باكوورى سووريا، ئەوا ناتونن بەربەست بۆ هێرشەكانى ئيسرائيل لە سووريا دروست بكەن، ئەو كارانەش  نيشانەى پرسيارى لەسەرە.

پێشتر لەو رادوانە تەلئەبيب بەو ئاڕاستەيە بوو رووسيا تووڕە نەكات، بۆ ئەوەى پارێزگارى لە دەستوەردانى سووريا بە ئازادانە بكات، بەڵام هێرشى رووسيا بۆسەر ئۆكراينا دۆخەكەى گۆڕى، ئيسرائيل پاڵپشتى بۆ ئۆكراينا راگەياند، رووسياش دەستبەجێ وەڵامى دايەوە، كە مۆسكۆش دان بە سەروەرى ئيسرائيل لە ناوچەى جۆلان نانێت.

دواى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، ئيسرائيل بڕيارى دا بەرانبەر رووسيا توند بێت، يائير لايبيد، وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە رايگەياند، "هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا پێشێلكردنێكى مەترسيدارى سيستەمى جيهانييە، ئيسرائيل دژى ئەو هێرشەيە، ئامادەيە هاوكارى مرۆيى پێشكەش بە هاووڵاتيانى ئۆكرانيا بكات."

پێويستە، دەسەڵاتدارانى ئيسرائيل ئاگادارى ئەوە بن رووسەكان شت لە بيرناكەن و لێشى خۆش نابن، بەسە بۆ ئەوەى كە سياسەتيان بەرانبەر بە دەستوەردانەكانى ئيسرائيل لە سووريا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگۆڕن، لەو حاڵەتەدا ئيسرائيل تووشى كێشەيەكى گەورە دەبێت، نەك تەنيا لە سستبوونى رووسيا بەرانبەر دۆسيەى ئەتۆمى ئێران، هەڵوێستيان بەرانبەر هێرشى سەربازى ئيسرائيليش بۆ سەر خاكى سووريا دەگۆڕێت.

 ليلاخ شوڤال 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین